Accessibility links

سەرۆکی سوپای پاسدارانی ئێران: تەنگەی هورمز بۆ هەمووانە یان بۆ کەس نیـیە


سەرۆکی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت تەنگەی هورمزی کەنداو کە ڕێگای هاتووچۆی کەشتیـیەکانی هەناردەکردنی نەوتی ژمارەیەک لە وڵاتانی کەنداوە، یان ئەوەتا هەموو لایەک هاتوچۆی لە ڕێگەیەوە دەکەن یانیش هیچ لایەک هاتوچۆی لێوە ناکات.

محەمەد عەلی جەعفەری ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە وتارێکیدا لە تاران ئاماژەی بۆ هەڕەشەکانی حەسەن ڕوحانی سەرۆکی ئێران کرد و گوتی "دەبێت دوژمن چاک ئەوە بزانێت کە تەنگەی هورمز بۆ هەمووانە یان بۆ کەس نیـیە."

ڕۆژی سێشەممە ڕوحانی هەڕەشەی کرد بەوەی ئێران ڕێگە نادات نەوتی وڵاتانی دراوسێی هەناردەبکرێن ئەگەربێت و واشنتن بەردەوامبێت لە ناچارکردنی وڵاتان لە نەکڕێنی نەوتی ئێران.

پاشان بۆ ڕۆژی چوارشەممە قاسم سولەیمانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە نامەیەکی کراوەیدا دەستخۆشی لە ڕوحانی کرد و نووسیویەتی "دەستەکانت ماچ دەکەم بۆ ئەو وتارە ژێر و دوروستەی داوتە."

XS
SM
MD
LG