Accessibility links

تورکیا دوو کوردی عێراق بە تۆمەتی پـرۆپاگەندە بۆ پەکەکە و یەپەگە دەسـتگیردەکات


دوو کوردی عێراق کە هاوڵاتینامەی بەریتانیایان هەیە لە فڕۆکەخانەیەکی تورکیا دەسـتگیرکران بە تۆمەتی پـرۆپاگەندە بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە).

میدیاکانی تورکیا دەڵێن ئەیمەن بارزان و هەرێم بارزان کە هەردووکیان بران لە فڕۆکەخانەی دالامان لە باشوری ڕۆژئاوای وڵاتەکە دەسـتگیرکران، پاش ئەوەی سەیری مۆبایلەکانیان کرابوو و تیایاندا دەرکەوتبوو لە 5 ی مانگی شەش لە ڕێگەی تۆڕەکانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی کە پـێدەچێت فەیسبوکی یەکێکیان بووبێت، هاوسۆزی خۆیان بۆ پەکەکە و یەپەگە دەربڕیوە.

دەشڵێن دادگایەکی ناوچەکە فەرمانی کردووە دەستگیربکرێن هەتا ئەو کاتەی دادگایی دەکرێن.

XS
SM
MD
LG