Accessibility links

چین هاوڵاتیانی خۆی لە گەشتکردن بۆ ئەمەریکا ئاگاداردەکاتەوە


چین ئاگاداریـیەکی بۆ هاوڵاتیانی خۆی دەرکردووە لە بارەی گەشتکردن بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ئەمەش لە نێوەندی زیادبوونی گرژیـیەکانی نێوان هەردوو وڵات لەسەر تۆمەتبارکردنی واشنتن بۆ بەیژین بە کاری بازرگانی ناڕەوا و هەروەها ناکۆکی دیکە.

ئاگادارکردنەوەکە لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو لەسەر ماڵپەڕی باڵیۆزخانەی چین لە واشنتن بڵاوکرایەوە، تیایدا نووسراوە چارەسەرکردنی پـزیشکی لە ئەمەریکا گرانە و ئاگاداری خۆیان بن لە تاوانکاران و هێرشی تێرۆرستی و هەروەها وریابن لەو دەسەڵاتە زۆرەی دەزگاکانی کۆچبەری و گومرگی ئەمەریکا هەیانە.

لو کانگ گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ئەمڕۆ سێشەممە لە بەیژین گوتی حکومەتی وڵاتەکەی تەنیا بە ئەرکی خۆی هەڵدەستێت بە ئاگادارکردنەوەی گەشتیاران لە مەترسیـیەکانی شیانی ڕوودانیان هەیە.

بڕیارە لە ڕۆژی هەینیـیەوە ئەو ڕێنمایـیە نوێـیانەی ئەمەریکا بۆ باجی گومرگی لەگەڵ چین بچنە قۆناغی جێبەجکردنەوە، ئەمەش وەک سزایەک لە بەرامبەر ئەوەی واشنتن دەڵێت چین بازرگانیـیەکی ناڕەوا لەگەڵ ئەمەریکادا دەکات. جگە لەمەش گرژی لە نێوان هەردوو وڵات زیادیانکردووە لەسەر دەریای باشوری چین و تایوان.

XS
SM
MD
LG