سەرۆکی دەستەی دادوەری لەشکری لە وەزارەتی ناوخۆی بزوتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند دادگای لەشکری سزای مەرگی دەرکردووە بۆ 6 کەس کە یەکێکیان ژنە، ئەمەش بە تاوانی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل
لە لایەن مەکتبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان نێچیرڤان بارزانی کاندیدکراوە بۆ پـۆستی سەرۆکی هەرێم و مەسرور بارزانی بۆ پـۆستی سەرۆکی حکومەت
سەرۆکی پـێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا جۆرج بوشی باوک George H. W. Bush ، لە تەمەنی 94 ساڵی کۆچی دواییکرد
لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆنگرەی G20 لە بۆینس ئایرێسی پایتەختی ئەرجەنتین، گرێتا ڤان سەسترن هاوکاری ڕۆژنامەوانی دەنگی ئەمەریکا چاوپـێکەوتنێکی لەگەڵ سەرۆک ترامپ سازکرد
کۆنگرەی ڕێبەرانی وڵاتانی G20 ئەمڕۆ هەینی لە بۆینس ئایرێس پایتەختی ئەرجەنتین دەسـتیپـێکرد بە بەشداری دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا
دادگایەکی تورکیا بڕیاری داوە سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پـێشووی هەدەپە لە زینداندا بهێڵرێتەوە، سەرەڕای داوای یەکێتی ئەوروپا بۆ ئازادکردنی
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت لەشکری ئیسرائیل هێرشی موشەکی کردووەتە سەر چەند شوێنێکی حزبوڵڵای لوبنان و هێزەکانی ئێران لە ناوچە گوندیـیەکانی دیمەشق و باشوری سوریا
نێردراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ قەیرانی سوریا دەڵێت ڕووسیا و تورکیا و ئێران شکستیان هێنا لە بەدیهێنانی بەرەوپـێشچوون لە مەسەلەی پـێکهێنانی لیژنەیەک بۆ دانانی دەستورێکی نوێ بۆ سوریا
هێزەکانی ئاسایشی لوبنان دوو کەسی سوریایـیان دەستگرکرد بە تۆمەتی کوشتنی بێژەرێکی بەریتانی لە نزیک بەیرووتی پایتەخت
تورکیا ناڕەزایی خۆی دەربڕی لە بەرامبەر بڕیاری دادگایەکی بەریتانیا کە ڕەتیکردەوە کاردارێکی بە ڕەچەڵەک تورک ڕادەستی تورکیا بکاتەوە بە تۆمەتی ئەندامێتی لە ڕێکخراوی فەتحوڵڵا گولەن
دەزگای دەستپاکی عێراق (هيئة النزاهة) ئاشکرایکرد بڕیاری زیندانیکردن دەرچووە بۆ وەزیری بازرگانی پـێشوو و 2 بەڕێوبەری پـێشووی وەزارەتی بازرگانی، ئەمەش بە تۆمەتی زیان گەیاندن بە سەروەت و سامانی گشتی
دادگایەکی ئەمەریکا فەرمانی دەسـتگیرکردنی بۆ دوو ئێرانی دەرکرد بە تاوانی هاککردنی سیستەمی کۆمپـیوتەری ئۆفیسەکانی ژمارەیەک نەخۆشخانە و دەزگای حکومی لە ئەمەریکا و چەند وڵاتێکی دیکە
سەرۆکی ئۆکرانیا بڕیارێکی واژوکرد بۆ سەپاندنی یاسای حوکمی لەشکری لە ناوچە سنووریـیەکانی وڵاتەکەی، ئەمەش پاش پەرەسەندنی گرژیـیەکانی نێوان وڵاتەکەی و ڕووسیا لەسەر دەستگرتنی مۆسکۆ بەسەر 3 کەشتی جەنگی ئۆکرانیا
کاربەدەستێک لە شاری ڕەققەی باکوری سوریا دەڵێت زیاتر لە 500 تەرم لە گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە نزیک شارەکەیان دەرهێنراونەتەوە
پـۆلیسی یۆنان دەڵێت تەرمی 3 کۆچبەریان دۆزیوەتەوە لەسەر هێڵێکی شەمەندەفەر لە باکوری وڵاتەکە. دەڵێن پـێدەچێت لەسەر هێڵەکە نووستبن بەر لەوەی شەمەندەفەرێک لێـیان بدات
دەزگای هەواڵگری فەڕەنسا فەرمانبەرێکی حکومەتی وڵاتەکەی دەستگیرکردووە بە گومانی سیخوڕی بۆ کۆریای باکور
لەشکری ئەمەریکا دەڵێت بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لەلا ڕێگایەک لە هەرێمی غەزنی لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان 3 سەربازی ئەمەریکایی کوژراون
دادوەرێکی فیدراڵی لە واشنتنی پایتەخت بڕیاری دا بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپ دەبێت دەستبەجی باجی مۆڵەتی ڕۆژنامەوانی لە کۆشکی سپی بداتەوە بە جیم ئاکۆستا پەیامنێری کەناڵی CNN، ئەوەی هەفتەی ڕابردوو مۆڵەتەکەی لێسەندرایەوە
پـۆلیسی تورکیا ئەمڕۆ هەینی 12 کەسی دەسـتگیرکردووە کە دووانیان پـرۆفیسۆری زانکۆن، ئەمەش بەهۆی پەیوەندیـیان بە کۆمەڵەی کەلتوری ئانادۆڵو، ئەوەی عوسمان کاڤالا چالاکوانی مافەکانی مرۆڤی دەستگیرکراو ڕێبەرایەتی دەکات
حکومەتی عێراق دەستیکردووە بە هەناردەکردنی نەوتی بیرەکانی کەرکوک لە ڕێگەی لولە نەوتیـیەکانی لە هەرێمی کوردستانەوە دەگەنە تورکیا، ئەمەش پاش زیاتر لە ساڵێک لە ڕاگرتنی هەناردەکردنی ئەو نەوتە
زیاتر نیشـان بده