Accessibility links

ویلیەم وێشلەر: کوردەکان هەست دەکەن ئەمەریکا خیانەتی لێکردوون


ڕاوێژکارێکی باڵای ڕێکخراوی ئەنتلانتیک کاونسەڵ سەربارەت بە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا دەڵێت بەڕێوەبەرایەتی ترامپ بە پێچەوانەی ڕێبازەکانی پێشووتری بڕیاری داوە لەوانە کە ڕایگەیاندبوو هێزی ئەمەریکایی ناکشێنەوە هەتا ئەو کاتەی بە تەواوەتی شکست بە داعش دەهێنن و هێزە خۆجەییەکان بتوانن ڕووبەڕووی ڕێکخراوێکی نوێی سەلەفی جیهادی ببنەوە.

ویلیەم وێشلەر لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ بەشی تورکی دەنگی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەش کرد کوردەکانی کە بارەقورسەکەی شەڕی دژ بە داعشیان لە ئەستۆ گرتبوو لە ئێستادا هەست دەکەن لە پەراوێز نراون تەنانەت هەستیش دەکەن لەلایەن ئەمەریکاوە خیانەتیان لێکراوە.

لە وتووێژەکەیدا لەگەڵ ڕۆژانامەوان بێگەم دۆنمێز ئیرسۆز ویلەیەم وێشلەر گوتیشی " بە هەڕەشە کردنی ئەوەی کە سوریا داگیر دەکات و هەڕەشەی ئەوەی کە سیستمی بەرگری موشەک لە ڕوسیا دەکرێت، تورکیا وای کرد لە بەڕێوەبەراتی ترامپ دوو ڕێبازی لەمێژینەی خۆی بگۆڕێت."

کاربەدەستانی ئەمەریکا لە ناویاندا جەیمس جێفری نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ سوریاش ڕایانگەیاندبوو مانەوەی لەشکری ئەمەریکا لە سوریا پێویستە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران و ڕوسیا. سەبارەت بەوەی ئایە ئەم بڕیارە تا چەندێک لە بەرژەوەندی ئەو دوو وڵاوتەدا دەبێت وێلشەر دەڵێت ئەمە سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆیان. تەنها چەند مانگێک لەمەوبەر جۆن بۆڵتنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ڕایگەیاند "ئێمە دەرناچین هەتا ئەو کاتەی هێزی ئێرانی لە دەرەوەی سنورەکانی ئێران کار بکەن لە ناویاندا هێزە بەکرێگیراوەکانیان و ملیشاکانیش" و ئێستا سەرۆک ترامپ بە تەواوەتی لاوازی کرد بەوەی کە ڕایگەیاند ئێمە داعشمان لە سوریا شکست پێهێناوە و تەنها هۆکاری ئێمە لە میانەی سەرۆکایەتی ترامپ لە سوریا داعش بوو."

ڕۆژی چوارشەممە ئەمەریکا ڕایگەیاند تاوتوێی کشانەوەی تەواوی هێزەکانی لە سوریا دەکات. ئەمەش چەندین کاردانەوەی جۆراو جۆری لێ کەوتەوە لە ناویاندا هەنێک لە سیناتۆرەکانیش دژی ئەو بڕیارەی سەرۆک ترامپ بوون.

XS
SM
MD
LG