Accessibility links

مەلا کرێکار لە نەرویژەوە بەرەو ئیتالیا دەبرێت تاوەکو دادگایی‌بکرێت


وەزیری دادی نەرویژ ڕایگەیاند پـۆلیسی وڵاتەکەی مەلا کرێکار بۆ ئیتالیا دەبات تاوەکو لەوێ لەسەر کەیسێکی پەیوەست بە هەرێمی کوردستانەوە دادگایی بکرێت.

تۆر میککێل وارا ئەمڕۆ سێشەممە گوتی نەجمەدین فەرەج ئەحمەد ناسراو بە مەلا کرێکار بۆ دادگاییکردن ڕەوانەی ئیتالیای دەکەن.

داواکاری گشتی ئیتالیا دەڵێت مەلا کرێکار لە پشت تۆڕی ڕەوتی شاخە، ئەوەی هەوڵ دەدات لە ڕێگەی توندوتیژیـیەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕوخێنێت و لە شوێنی خەلافەتێکی ئیسلامی توندڕەو شوێنی بگرێتەوە، بەڵام مەلا کرێکارە ئەو تۆمەتە ڕەتدەکاتەوە.

هەرچەندە هەوڵی دا ڕەوانەی ئیتالیای نەکەن، بەڵام دواجار نەرویژ بە داواکەی ئیتالیا قایلبوو.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە دەسەڵاتدارانی نەرویژ ڕایانگەیاندووە کەی بەرەو ئیتالیای دەبەن.

مەلا کرێکار (تەمەن 62 ساڵ) لە ساڵی 1991 وە وەک پەنابەر لە وڵاتی نەرویژە.

سەرچاوە/ ئەسۆشیەتد پـرێس

XS
SM
MD
LG