Accessibility links

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ئاگاهی لە ئاکامە خراپەکانی هێرشی تورکیا بۆ سەر هێزە کوردیـیەکانی سوریا دەدات


وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ئاگاهی داوە لە ئاکامە خراپەکانی ئەگەری هێرشی تورکیا بۆ سەر هێزە کوردیـیەکانی سوریا و دەڵێت شیانی هەیە کاریگەری هەبێت بەسەر شەڕی دژی داعش.

ژان ئیف لودغیان ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری بیاریتزی باشوری ڕۆژئاوای وڵاتەکەی باسی لە خاڵە گرنگەکانی حکومەتی وڵاتەکەی کرد بۆ کۆنگرەی G7 لە ساڵی 2019 ، گوتی هێشتا داعش ناوچەی لە ڕۆژهەڵاتی سوریا بەدەستەوە ماوە وە ڕزگارکردنی ئەو ناوچانە بە دەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات و بە پاڵپشتی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی خاڵی گرنگی سەرەکیـیانە.

دەڵێت ئەگەربێت و تورکیا هێرش بکاتە سەر هێزە کوردیـیەکان، ئەوا شیانی هەیە هێزە کوردیـیەکان گرنگی بە شەڕی داعش نەدەن.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا باسی لەوەش کرد هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لە کورد و عەرەب پـێکهاتوون و ئەوان پشتیوانیان لێدەکەن، قوربانیـیەکی زۆریان لە شەڕی دژی داعش داوە. جەختی کردەوە کە دەبێت سەقامگیری لەو ناوچانەی لە داعش ڕزگارکراون بێنەدی، بە تایبەتی لەو شوێنانەی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکراتدان.

سەرچاوە/ فڕانس پـرێس

XS
SM
MD
LG