Accessibility links

سربیا ئاگاهی بە کۆسۆڤۆ دەدات لەشکری خۆی پـێکنەهێنێت


ئەلێکساندەر ڤوچیچی سەرۆکی سربیا ئاگاهی بە کۆسۆڤۆ دا لەوەی هەر جۆرە لەشکرێک پـێکبهێنێت دەبێتە مایەی گرژی زیاتر لە ناوچەکەدا.

سەرۆک ڤوچیچی ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی شاندی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆسۆڤۆ، گوتی لەو کاتەی سربیا چی لە توانایدایە دەیکات بۆ پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری، بەڵام دەبینین کاردەکرێت بۆ پـێکهێنانی لەشکرێکی نایاسایی لە کۆسۆڤۆ، ئەمەش هەتا ئاستێکی زۆر گرژیـیەکان لە ناوچەکە زیاتر دەکەن.

پـێشبینی‌دەکرێت سبەی هەینی پەرلەمانی کۆسۆڤۆ یاسایەک پەسەندبکات بۆ گۆڕینی هێزێکی ئاسایشی کە نزیکەی 4 هەزار کەس دەبن بۆ لەشکرێک کە بە چەکی سووک پـڕچەکبکرێت.

سربیا دەڵێت ئامانجی سەرەکی لە پـێکهێنانی ئەو لەشکرە پاکتاوی نەژادی سربەکانە، ئەوانەی لە ناوچەکانی باکوری کۆسۆڤۆن، بەڵام کۆسۆڤۆ بە توندی ئەو ئیدیعایە ڕەتدەکاتەوە.

جێی ئاماژەیە لە ساڵی 1999 وە کۆسۆڤۆ بە پشتیوانی کۆمەڵی نێودەوڵەتی لە سربیا جیابووەتەوە و لە ساڵی 2008 پەرلەمانی کۆسۆڤۆ بڕیاری سەربەخۆیی هەرێمەکەیانی دا و کۆماری کۆسۆڤۆیان ڕاگەیاند. هەرچەندە سربیا دان بەو دەوڵەتە نانێت، بەڵام لە لایەن 108 وڵاتی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان وەک وڵاتێکی سەربەخۆ پەسەندکراوە.

XS
SM
MD
LG