Accessibility links

ئەمەریکا تاووتوێی کشانەوەی تەواوی هێزەکانی لە سوریا دەکات


ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرز دەڵێت کاربەدەستانی ئەمەریکا گوتوویانە تاووتوێی مەسەلەی کشانەوەی تەواوی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا دەکەن، ئەمەش لەم کاتەی ئۆپەراسیۆنە لەشکریـیەکانی دژی داعش بەرەو کۆتایی دەچن.

لە لایەکی دیکە CNN لەسەر ماڵپەڕەکەی نووسیویەتی کاربەدەستێک لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بۆی ئاشکراکردووە بڕیارەکە لە لایەن سەرۆک ترامپەوە دراوە.

سەرۆک ترامپ هەرچەندە باسی لە مەسەلەی کشانەوەکە نەکردووە، بەڵام لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی " شکستمان بە داعش لە سوریا هێنا،ئەمەش تاکە هۆکاری بوونمان لەوێ بووە لە ماوەی سەرۆکایەتیـیەکەم."

پـێشتر ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە، کاربەدەستێک لە وەزارەتی بەرگری گوتویەتی واشنتن بە نیازە بە خێرایی و تەواوی هێزەکانی لە سوریا بکشێنێتەوە کە ژمارەیان نزیکەی 2 هەزار سەرباز دەبن.

ئەم بڕیارەی واشنتن چاوەڕوان نەکراوبوو، بەو پـێـیەی پـێشتر کاربەدەستانی ئەمەریکا گوتبویان هێزەکانیان دەکشێنەوە پاش ئەوەی سەقامگیری لە ناوچەکە مسۆگەر دەکرێت و هێزەکانی ئێران و سەر بە ئێران لە سوریا دەکشێنەوە.

XS
SM
MD
LG