Accessibility links

هێزەکانی سوریای دیموکرات نیگەرانی خۆیان لە بەرامبەر بڕیاری کشانەوەی ئەمەریکا دەردەبڕن


فەرماندەیەتی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا نیگەرانی خۆی نیشاند دەدات لە بەرامبەر بڕیارەکەی سەرۆک ترامپ بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا.

بەیاننامەکە ئەمڕۆ پـێنجەشەممە بڵاوکرایەوە، تیایدا نووسراوە لەم کاتەی شەڕی توند ئەنجام دەدرێت لە دژی تێرۆرزم لە دوایـین ناوچەی ژێر دەستی و هەروەها کاردەکرێت بۆ نەهێشتنی شانە نووستووەکانی داعش لە ناوچە ڕزگارکراوەکاندا، ڕاگەیاندنی ئەم بڕیارەی کۆشکی سپی، کارێگەری نەرێنی لەسەر هەڵمەتی نەهێشتنی تێرۆرزم دەبێت و لەگەڵ ئەوەش تەوژمێکی سیاسی و لۆجستی و سەربازی بە تێرۆرستان و پشتیوانکەرانی دەدات و وەهایان لێدەکات هەڵمەتێکی تێرۆرستیانەی پـێچەوانە لە ناوچەکەدا ئەنجام بدەن.

پاشان دەڵێت بۆ ڕای گشتی نێودەوڵەتی دووپاتدەکەینەوە کە شەڕی دژی تێرۆرزم هێشتا بە کۆتایی نەگەیشتووە، بەڵکو لە قۆناغێکی هەستیاری چارەنووسسازدایە کە پـێویستی بە هەوڵی هەموو لایەک و پشـتیوانی زیاتری هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی هەیە، نەک کشانەوە کە کارێگەری ڕاستەوخۆی دەبێت بەسەر هەوڵەکان بۆ لە ناوبردنی تەواوەتی داعش.

دواتر بەیاننامەکە باس لەوە دەکات کشانەوەی ئەمەریکا لە سوریا ئاکامی مەترسیداری بەسەر سەقامگیری و ئاسایشی جیهان دەبێت و جێی بێ هیوایی گەلانی ناوچەکە دەبێت لە بەدیهێنانی ئاشتی و ئارامی، بەو پـێـیەی کشانەوەکە لەم جۆرە دۆخەدا دەبێتە مایەی ناسەقامگیری و دروستبوونی بۆشایـیەکی سیاسی و لەشکری و جێهێشتنی گەلانی ناوچەکە لە بەردەم ڕەحمەتی جنگی هێز و لایەنە دوژمنکارەکان.

لە لایەکی دیکە خەڵکی و لایەنە سیاسیـیەکانی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەوانیش نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە. زانا عومەر پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە قامیشلو دەڵێت لە عەین عیسا کۆبوونەوەیەک لەم بارەیەوە لەگەڵ فەرماندەیەتی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت.

ڕاپـۆرتی زانا عومەر:

زانا عومەر باس لە نیگەرانی خەڵکی لە بەرامبەر بڕیاری کشانەوەی ئەمەریکا دەکات
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:04 0:00

XS
SM
MD
LG