Accessibility links

ڕاگەیاندنی کۆشکی سپی لە بارەی پەیوەندیـیە تەلەفۆنیـیەکەی نێوان سەرۆک ترامپ و سەرۆکی تورکیا


سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی پەیوەندیـیەکی تەلەفونی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ئەنجامداوە.

کۆشکی سپی لەم بارەیەوە بۆ دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "هەردوو سەرۆک باسیان لەو بابەتانە کردووە کە پەیوەندیان بە هەردوولایانەوە هەیە، لەوانە نیگەرانیـیە ئاسایشیـیەکانی تورکیا و ئەمەریکا لە سوریا و شەڕی دژی تێرۆرزم. هەردوو سەرۆک قایلبوون لەسەر بەردەوامبوونی هەماهەنگی بۆ بەدیهێنانی ئامانجە ئاسایشیـیەکانمان لە سوریا."

جێی ئاماژەیە سەرۆکی تورکیا ڕۆژی چوارشەممە گوتی لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو ئۆپەراسیۆنی لەشکری لە دژی هێزە کوردیـیەکانی سوریا ئەنجام‌دەدەن.

بەڵام شان ڕۆبەرتسن گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا گوتی هەر کردارێکی لەشکری تاک لایەنە لە لایەن هەر چ لایەنێکەوە ئەنجام بدرێت لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، بە تایبەتی کە ڕەنگە سەربازانی ئەمەریکایی لێبن یان لەو نزیکانە بن، جێی نیگەرانی زۆرە، بۆیە هەر کردارێکی لەو جۆرە جێی قبوڵ نیـیە.

XS
SM
MD
LG