Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت ڕووسیا و ئێران و سوریا خۆشحاڵ نابن بە کشانەوەی ئەمەریکا

سەرۆکی ئەمەریکا جەختی کردووەتەوە سەر بڕیارەکەی بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا، ئەمەش پاش ڕۆژێک لە ئاشکراکردنی بڕیارەکەی. دەشڵێت ڕووسیا و ئێران و سوریا بەمە خۆشحاڵ نین.

سەرۆک ترامپ ئەمڕۆ پـێنجشەممە لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی ناکرێت ئەمەریکا ببێتە پـۆلیس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هیچیش بەدەست‌نەهێنێت و تەنیا ڕۆڵەکانی گیانیان لەدەست بدەن و بە ملیاران دۆلار خەرج بکات لە پـێناو پاراستنی خەڵکی دیکە کە لە زۆر حاڵەتدا پـێزانینیان بۆی نیـیە.

پاشان دەڵێت سەرەڕای هەواڵە نادوروستەکان، ڕووسیا و ئێران و سوریا و زۆر لایەنی دیکە خۆشحاڵ نین بە ڕۆیشتنی ئەمەریکا لە سوریا، چونکە ئێستا ناچاردەبن شەڕی داعش و ئەوانی دیکە بکەن.

جێی ئاماژەیە ڕۆژی چوارشەممە سەرۆک ترامپ گوتی" شکستمان بە داعش لە سوریا هێنا، ئەمەش تاکە هۆکاری بوونمان بووە لەوێ لە ماوەی سەرۆکایەتیـیەکەم."

This item is part of
XS
SM
MD
LG