میوانی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی ئه‌و شاعیره‌یه هه‌ر له زووه‌وه بڕیاری خۆی دا تا تینوێتیه‌که‌ی به گڕ بشکێنێ و داستانی هه‌ڵۆکان بنوسێته‌وه و پۆسته‌ره شیعریه‌کانی به دیواره‌کانی هزردا هه‌ڵبواسێت.
پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆژیا له جیهانی ئه‌مڕۆدا ، کاریگه‌ری هه‌بووه به‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونه‌کان له بواری میدیاشدا.
ژماره‌یه‌ک له په‌رله‌مانتارانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ستیان کردووه به واژۆ کۆکردنه‌وه تا په‌رله‌مان دانیشتنێکی نا ئاسایی بکات له‌سه‌ر تۆپبارانکردنی ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمه‌که له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه.
دادگایی کردنی 12 شاره‌وان و کاربه‌ده‌ستانی تری سه‌ر به پارتی ئاشتی و دیموکراسی کورده‌کان له تورکیادا دواخرا بۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه.
په‌رله‌مانی عێراق له دانیشتنه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌یدا دۆسێی کورده فه‌یلیه‌کانی به ژینۆساید ناساند.
دوابه‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ به‌غدا ئه‌و لیژنه‌ی به‌دواداچوون و دۆزینه‌وه‌ی ڕاستیانه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق پێکهێنرابوو ڕاپۆرتی خۆی بڵاوکردۆته‌وه له‌سه‌ر بۆردومانکردنه‌کانی ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
هێزه ئاسایشیه‌کانی سوریا به‌رده‌وامن له سه‌رکوتکردنی خۆپیشانده‌رانی وڵاته‌که‌و وه‌ک چالاکوانان ده‌ڵێن ته‌نها ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ده‌یان که‌س کوژراون.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا کۆماری ئیسلامی ئێران له ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه په‌یمانی به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی ڕووباری ئه‌ڵوه‌نی دا به‌ڵام تا ئێستاش ئه‌و ئاوه به‌رنه‌دراوه‌ته‌وه و هێشتاش ڕووباری ئه‌ڵوه‌ن له شاری خانه‌قین ووشکه.
ده‌توانرێت بگوترێت ته‌واوی گه‌وره سه‌رکرده له‌شکریه‌کانی تورکیا ڕۆژی هه‌ینی ده‌ستیان له‌کار کێشایه‌وه و له نێویاندا سه‌رۆکی ستوونه‌کانی له‌شکریش.
ڕۆژی شه‌ممه سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له هۆڵی په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌یدا ڕاڤه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌کانی کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی کرد.
هه‌رکه‌سێک هه‌ردوو نومایشتی لانه‌وازان و مۆڵه‌ت ی دیبێت ناوی هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ڕه‌شید هه‌ره‌س ی بیستوه.
وا بڕیاره ڕۆژی پێنجشه‌ممه له په‌رله‌مانی عێراقدا ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق بکرێت
تۆپبارانه‌کانی کۆماری ئیسلامی کوردستان بۆ سه‌ر سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌رده‌وامه و له ناوچه‌ی سیده‌کان دوو کوژراو و سێ برینداریش هه‌ن.
دوو هه‌فته به‌سه‌ر کۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراقدا تێپه‌ڕی و هێشتاش ئاماژه‌یه‌ک دیار نییه بۆ هێور بوونه‌وه‌ی قه‌ترانی سیاسی وڵاته‌که.
وا بڕیاره ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌یدا ئاماده‌بێت بۆ ڕاڤه کردنی مه‌سه‌له‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی و هه‌روه‌هاش به‌رنامه‌ی کارکردن.
هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا کۆبونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شی شه‌ش کاژمێرییان کرد و له ڕاگه‌یاندنه هاوبه‌شه‌که‌ی پاش کۆبونهوهکهشیاندا تیشک خرابووه سه‌ر ژماره‌یه‌ک بابه‌ت.
سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌وانان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق کۆتایی به سێهه‌م کۆنفرانسی خۆی هێنا پاش سێ ڕۆژی وتووێژی گه‌رم و گوڕ له‌سه‌ر ڕه‌وشی سه‌ندیکا له هه‌رێمه‌که‌دا و گفت و گۆ کردن له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌کانی لیژنه جیاجیاکانی ناو سه‌ندیکا.
له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی‌دا هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح میوانداری نوسه‌ر و هونه‌رمه‌ند شیروان ئه‌حمه‌دی کردووه.
سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌وانان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق سێهه‌م کۆنفرانسی خۆی سازدا و ڕۆژی شه‌ممه کۆتایی به کاره‌کانی خۆی هێنا.
زیاتر نیشـان بده