په‌رله‌مانی عێراق له دانیشتنه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌یدا دۆسێی کورده فه‌یلیه‌کانی به ژینۆساید ناساند.
عوزێر حافز نه‌زیر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتوی ئیسلامی ده‌ڵێت ناساندنی دۆسێی کورده فهیلتهکان به ژینۆساید ده‌شێت به هۆی ئه‌و ناساندنه‌وه ته‌واوی زیانه‌کانی کورده فه‌یلیه‌کان قه‌ره‌بووبکرێنه‌وه و ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا وه‌رچه‌رخانه له حکومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراقدا به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی سته‌میان لێکراوه.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت حکومه‌تی عێراقی به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی چاره‌نوسی هه‌زاران بێسه‌روشوێن چووی کورده فه‌یلیه‌کانی دیار نه‌کردووه، یان باسیش له‌وه نه‌کراوه به چ شێوه‌یه‌ک کوژراون، له کوێ کوژراون، چۆن کوژران، یانیش بۆ کوژران؟ به‌ڕێز عوزێر ده‌ڵێت وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه ده‌بێت لای ئه‌و دادگایه بێت که سه‌رانی ڕژێمه‌که‌ی پێشوی سه‌دام حسێن دادگایی ده‌کات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:14 خوله‌که.