میوانی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی ئه‌و شاعیره‌یه هه‌ر له زووه‌وه بڕیاری خۆی دا تا تینوێتیه‌که‌ی به گڕ بشکێنێ و داستانی هه‌ڵۆکان بنوسێته‌وه و پۆسته‌ره شیعریه‌کانی به دیواره‌کانی هزردا هه‌ڵبواسێت.
هه‌رچه‌ندێک هێنام و بردم ، زۆر سه‌خت بوو بۆم چ خاڵێک بکه‌مه سه‌ره‌تای ئه‌م گفت و گۆیه‌م له‌گه‌ڵ شێرکۆ بێکه‌سدا، بۆیه ئه‌و بژاره‌یه‌م دایه ده‌ست خۆی و پێی گوتم پێی باشه له ژانرێکی تری ئه‌ده‌بیه‌وه ده‌ست پێبکه‌ین.
بۆ گوێگرتن له به‌شی یه‌که‌می گفت و گۆکه له‌گه‌ڵ شێرکۆ بێکه‌سی شاعیردا ده‌توانیت کلیکی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ بکه‌یت که ماوه‌که‌ی 11:19 خوله‌که.