ڕۆژی شه‌ممه سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له هۆڵی په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌یدا ڕاڤه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌کانی کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی کرد. دوابه‌داوای دانیشتنه‌که‌ی په‌رله‌مانی دکتۆر نوری مالیکی له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیشدا گوتبووی هێشتا هه‌ل و مه‌رجی عێراق ڕێگه نادات سیسته‌می وڵاته‌که ببێته سیسته‌مێکی فێدراڵی.
فه‌رهاد ڕه‌سوڵ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت که‌م کردنه‌وه‌ی ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌کان له به‌رژه‌وه‌ندی پرۆسه‌ی سیاسی و دیموکراسی عێراقه.
له میانه‌ی گفت وگۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز ڕه‌سوڵ ده‌شڵێت له ده‌ستوردا مه‌سه‌له‌ی عێراقێکی فێدراڵی چه‌سپاوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:33 خوله‌که.