وا بڕیاره ڕۆژی پێنجشه‌ممه له په‌رله‌مانی عێراقدا ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق بکرێت.
دکتۆر سامان فه‌وزی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت دیدوبۆچونی جیاواز هه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه که ئه‌ندامێکی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ستی پێ‌کرد و هه‌ندێک وای داده‌نێن یاریه‌کی سیاسیانه‌ی له پشته‌وه‌یه و هه‌ندێکیش ده‌ڵێن که ته‌نها کۆمیسیۆن نییه که‌م و کوڕی و هه‌ڵه‌ی تیادا بێت.
دکتۆر سامان ده‌شڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌شێکه له هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی ، به‌لام له ناو ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌شدا هێشتا پشتیوانیه‌کی ته‌واو نییه بۆ ئه‌و خواسته‌ی هاوبه‌ندی ده‌وڵه‌تی یاسا.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵین ساڵح ، دکتۆر سامان ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر وه‌ک گریمانه‌یه‌ک متمانه له کۆمیسیۆن سه‌ندرایه‌وه ئه‌وا پێی وانییه کۆمیسیۆنی نوێ بتوانێت سه‌ربه‌خۆیی خۆی بپارێزێت.
ده‌توانن له ڕیی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 14:55 خوله‌که.