دوابه‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ به‌غدا ئه‌و لیژنه‌ی به‌دواداچوون و دۆزینه‌وه‌ی ڕاستیانه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق پێکهێنرابوو ڕاپۆرتی خۆی بڵاوکردۆته‌وه له‌سه‌ر بۆردومانکردنه‌کانی ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
حه‌سه‌ن ئه‌لسنید ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا که سه‌رۆکایه‌تی لیژنه‌که‌ی ده‌کرد ده‌ڵێت سه‌ردانی هه‌ردوو ناوچه‌ی قه‌ڵادزێ و چۆمان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق کراوه و ئه‌وه‌ی بۆ لیژنه‌که ده‌رکه‌وتووه له‌شکری ئێران سنوریان نه‌به‌زاندووه بۆ ناو خاکی هه‌رێم ، به‌ڵام تۆپبارانه‌کان بریندار و کوژراویشی لێکه‌وتۆته‌وه و بێ له‌اونه‌ش فڕۆکه‌ی ئێرانی ، هه‌لیکۆپته‌ره‌کان و فڕۆکه‌ی تایبه‌تی سیخوڕایه‌تی کردن ئاسمانی وڵاته‌که‌یان به‌زاندووه.
به‌ڕێز ئه‌لسنید ده‌شڵێت پێویسته که‌ناڵه دیپلۆماسیه‌کان به زووترین کات هه‌نگاو بنێن و بتوانرێت لیژنه‌یه‌کی هاوبه‌شی عیراقی ئێرانی پێکبهێنرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م قه‌یرانه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ئه‌لسنید ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:48 خوله‌که.