پاش کۆتایی هاتنی سێ ڕۆژی وتووێژکردن له‌سه‌ر ڕه‌وشی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌وانان و ڕۆژنامه‌وانیش له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ، به‌ڵام زۆرێک له به‌شداربووان له‌و بڕوایه‌دان له کۆنفرانس‌دا گۆڕانکاریه‌کی بنه‌ڕه‌تی نه‌هاتۆته ئاراوه و بتوانرێت بگوترێت سه‌ندیکا هه‌ر هیچ نه‌بێت به هه‌نگاوێک خۆی له ده‌ستێوه‌ردانی حیزبایه‌تی دوور خستۆته‌وه.
له پاش ئه‌م کۆنفرانسه قسه و باس زۆر بووه له‌سه‌ر پێکهێنانی سه‌ندیکایه‌کی تر که بتوانێت ده‌نگ و ڕه‌نگه جیاوازه‌کانی ڕۆژنامه‌وانان له خۆ بگرێت.
ئازاد حه‌مه‌ده‌مین، نه‌قیبی ڕۆژنامه‌وانانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق: سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌وانانیش گوزارشت له ژێرخانی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌کات.
مه‌سعود عه‌بدولخالق، سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ستانده‌رد: بۆ له‌مه‌ودوا ڕێژه‌ی متمانه‌ی ڕۆژنامه‌وانان به سه‌ندیکا که‌متریش ده‌بێته‌وه.
ئه‌حمه‌د میره، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین: کز بووبی متمانه به سه‌ندیکا هۆکاره بۆ تۆکمه بوونی شیانی پێکهێنانی سه‌ندیکایه‌کی تر دوور له دیارده‌ی حیزبایه‌تی ده‌سه‌ڵات و ئۆپزسیۆنیش له هه‌رێمه‌که‌دا.
چیمه‌ن ساڵح، سه‌رنوسه‌ری ماڵپه‌ڕی کوردستان ئۆنلاین: ئه‌وه که‌م و کوڕی و که‌مته‌رخه‌میه که خانمانی ڕۆژنامه‌ان له هیچ به‌شێکی سه‌ندیکادا شوێنیان نییه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 13:06 خوله‌که.