تۆپبارانه‌کانی کۆماری ئیسلامی کوردستان بۆ سه‌ر سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌رده‌وامه و له ناوچه‌ی سیده‌کان دوو کوژراو و سێ برینداریش هه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی له هه‌موو ئه‌و پێشێلکاریانه‌ی کراونه‌ته سه‌ر خاکی عێراق هه‌ڵوێستی هه‌بووه، به‌ڵام نه‌بوونی هاوهه‌ڵوێستی له نێوان پێکهاته‌کانی حکومه‌تی عێراقدا له‌سه‌ر ئه‌و تۆپبارانانه کێشه‌یه.
هوشیار زێباری ده‌ڵێت ئه‌م کێشه‌یه هه‌رگیز به ڕیگه‌ی له‌شکری و تۆپبارانکردن چاره‌سه‌ر ناکرێت و ئه‌گه‌ریش کۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌و تۆپبارانانه‌ی ئه‌وا بژاره‌ی تر هه‌ن که ده‌کرێت بگیرێنه به‌ر، به‌ڵام هیچ زانیاریـیه‌کی زیاتری له‌سه‌ر نه‌دا.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:24 خوله‌که.