دادگایی کردنی 12 شاره‌وان و کاربه‌ده‌ستانی تری سه‌ر به پارتی ئاشتی و دیموکراسی کورده‌کان له تورکیادا دواخرا بۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه. ئه‌وانه‌ی دادگایی ده‌کرێن به‌وه گوناهبار کراون که به‌شیکن له که‌جه‌که ، واته ئه‌و ڕێکخراوه‌ی به چه‌ترێک داده‌نرێت بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان واته په‌که‌که که به پارتیه‌کی له یاسا ده‌رچوو داده‌نرێت له تورکیادا.
دۆریان جۆنز په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له ئه‌ستانبوڵ ده‌ڵێت ئه‌م دۆسێی دادگاییکردنانه بۆته تارماییه‌ک به‌سه‌ر وابه‌سته‌یی و په‌یمانی حکومه‌تی تورکیاوه بۆ چاره‌سه‌رکردنێکی ئاشتیانه‌ی کێشه‌ی کورد له تورکیادا.
مشت ومڕیکی زۆر چوار ده‌وری ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی گرتووه که له دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه ده‌ستیان پێکردووه.
ئیرتو کوچو ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی تورکیایه له‌سه‌ر لیستی پارتی ئاشتی و دیموکراسی کورده‌کان واته به‌ده‌په ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دات مه‌سه‌له‌یه‌کی سیاسیانه‌یه و ده‌شڵێت دادگایی کردنی (که‌جه‌که) یه‌کێکه له هه‌وڵه هه‌ره دڕندانه‌کان بۆ لێدانی گورزێک به‌سه‌ر به‌ده‌په‌دا که سیاسیه‌کان میکانیزمی دادوه‌ری به‌کار دێنن، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی دادگایی ده‌کرێن خه‌ڵکی هه‌ڵبژێردراون ، زۆربه‌یان ڕێبه‌رانی یه‌کێتی بازرگانین ، سیاسه‌تمه‌داری ناودارن و هیچ په‌یوه‌ندییان به توندوتیژیه‌وه نییه.
ڕه‌خنه‌گران ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن ده‌ستگیرکردنه‌کانی که‌جه‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ته‌نها پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌و دۆڕاندنه به‌رچاوه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانله هه‌ڵبژاردنه خۆجێییه‌کانی ساڵی 2009 به‌رامبه‌ر ڕێکخراوه کوردیه‌کاندا.
به‌ڵام دادپارێزان ده‌ڵێن ئه‌ندامانی بزوتنه‌وه‌ی یاسایی کورد له وڵاته‌که‌دا به‌شێکن له پیلانگێڕانێکی تێرۆریستانه بۆ پشتیوانکردنی سه‌رهه‌ڵداوانی کورد واته په‌که‌که.
په‌که‌که شه‌ڕی دژی ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌کات به‌مه‌به‌ستی دابین کردنی مافی زیاتر بۆ کورده‌کانی تورکیا که به که‌مینه ناودێر ده‌کرێن.
له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرکردنی زیاتر له 2000 که‌س له په‌یوه‌ندی به لێکۆڵینه‌وه‌کانه‌وه ، نیگه‌رانیه‌کان سه‌باره‌ت به ئاست و سروشتی لیکۆڵینه‌وه‌کانیش گه‌یشتۆته یه‌کێتی ئه‌وروپا.
ڕیچارد هاوات، ده‌مڕاستی ڕێکخراوی سۆشیالیسته بۆ کاروباری تورکیا له په‌رله‌مانی ئه‌وروپادا و ده‌ڵێت دۆسێیه‌کی 7500 لاپه‌ڕه‌یی گوناهبارکردن ، به‌ڵام به‌بێ ئاماژه‌کردن به هیچ جۆره چه‌کێک یان جۆرێک له جۆره‌کانی توندوتیژی، یانی پێده‌چێت داداگاییه‌کی سیاسیانه بێت دژی چالاکوانانی کورد، ئه‌وانیش هه‌رواده‌ڵێن ، بۆیه ده‌شێت ڕاست بێت.
به‌ڵام پارتی داد و گه‌شه‌پێدان واته ئاکه‌په که پارتی فه‌رمانڕه‌وای تورکیایه به‌ده‌په به‌وه گوناهبار ده‌کات په‌یوه‌ندی به په‌که‌که‌وه هه‌یه و وه‌ک به‌ڵگه‌ش ئه‌وه به نمونه ده‌هێنێته‌وه که به‌ده‌په به په‌که‌که ناڵێت تێرۆریست.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپاش په‌که‌که به ڕێکخراوێکی تێرۆریستی داده‌نێن.
ڤۆڵکان بۆکزیر، سه‌رۆکی کۆمیته‌ی کاروباری ده‌ره‌وه‌ییه له په‌رله‌مانی تورکیادا و سه‌ر به ئاکه‌په‌یه ، و زۆر به توندی ئه‌و گوناهبارکردنه ڕه‌تده‌کاته‌وه و داکۆکی له سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌کات و ده‌ڵێت هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه نا که شتێک له ڕۆژنامه‌یه‌کدا نوسراوه ، یان هاتوون شتێکیان گوتووه ، به‌ڵام چونکه به‌شێکن له ڕێکخراوێکی تێرۆریستی، ئه‌وانه یارمه‌تی ئه‌و تێرۆریستانه ده‌ده‌ن که خه‌ڵکی گه‌نج ده‌کوژن.
بۆکزیر ده‌ڵێت ئاکه‌په له پێشه‌نگی دابین کردنی مافی زیاتر بووه بۆ کورده‌کان له بواری خوێندن و په‌روه‌رده و هه‌روهاش په‌خشکردندا.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ، سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا په‌یمانی ده‌ستورێکی نوێی داوه له وڵاته‌که‌دا و وه‌ک ده‌ڵێت زۆرێک له‌و ناڕه‌زاییانه‌ی که‌مایه‌تی کورد له تورکیادا هه‌یه‌تی چاره‌سه‌ر ده‌کات.
به‌ڵام شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی جه‌نگیز ئاکتار ، ده‌ڵێت ئه‌م دادگایی کردنانه ڕه‌وایی هه‌وڵه‌کانی حکومه‌ت بنکۆڵ ده‌کات.
به‌ڕێز ئاکتار ده‌ڵێت به ته‌واوه‌تی دادگاییه‌کی سیاسیانه‌یه ، حکومه‌ت ستراتیژیه‌تێکی نییه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد و به تاکتیک کردن یاری ده‌کات و ئه‌مه‌ش هه‌ر تاکتیکێکه.
دادگاییکردنه‌کانی ئه‌ندامانی که‌جه‌که له ده‌مێکدایه شه‌ڕی نێوان له‌شکری تورکیا و سه‌رهه‌ڵداوانی کورد په‌که‌که هه‌روادێ و قورس تر ده‌بێت.
ئیرتو کوچو ئاگاهی ده‌دات به‌رده‌وامی دان به دادگاییه‌کان و به‌رده‌وامی دان به ده‌ستگیرکردنه‌کان ، ته‌نها له خزمه‌ت په‌یوه‌ندی کردنی زیاتری خه‌ڵکدا ده‌بێت به په‌که‌که‌وه.
ئه‌م ئه‌ندامه کورده‌ی په‌رله‌مانی تورکیا ده‌ڵێت ئه‌وه یه‌کێکه له‌و هۆکارانه‌ی لاوان ڕووده‌که‌نه شاخه‌کان بۆ په‌یوه‌ندیکردن به په‌که‌که‌وه ، چونکه ئه‌م نمونه‌یه وایان نیشانده‌دات هه‌رچه‌ندێ خه‌ریکی سیاسه‌ت بن ئه‌وا ئاینده‌یان له زیندان ده‌بێت.
وه‌لێ پێناچێت ئه‌مه ڕابوه‌ستێت ، له مانگی ڕابردوودا یه‌که‌م به‌شی گوناهبارکردنه‌کان له لێکۆڵینه‌وه‌کانی که‌جه‌که‌دا پێنج که‌سیان، په‌نجاو حه‌وت ساڵ زیندانیکردنیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 4:40 خوله‌که.