پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆژیا له جیهانی ئه‌مڕۆدا ، کاریگه‌ری هه‌بووه به‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونه‌کان له بواری میدیاشدا.
له ئێستادا ده‌سته‌واژه‌ی سۆشیال میدیا ( فه‌یس بووک ، تویته‌ر ، مای سپه‌یس....هتد) زۆر به‌کارده‌هێنرێت و بووشه‌ته به‌شێکی دانه‌بڕاو له ژیانی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕه‌وشه نوێیه‌دا هه‌نگاو ده‌نێن.
میدیای باو ( ڕۆژنامه و گۆڤار و ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن) له‌مڕۆدا تۆڕه‌کانی سۆشیال میدیا به‌کاردێنن بۆ بڵاوکردنه‌وه و په‌خشکردن ، تا هه‌ر له ڕێی ئه‌م میدیا نوێیه‌وه ڕای به‌رامبه‌ر بزانرێت.
ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له‌و گۆڕانکاریانه‌ی سۆشیال میدیا به‌سه‌ر میدیای باودا هێناویه‌تی و زیاتر جه‌خت ده‌کرێته‌وه له زانینی ڕوانینی به‌رامبه‌ر واته خوێنه‌ر و گوێگر و و بینه‌ر و سۆشیال میدیا کارئاسانیه‌کی زۆری کردووه تا به‌رامبه‌ر بتوانێت ڕاشکاوانه و بێ سڵکردنه‌وه ڕای خۆی بڵێت.
دکتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر: سۆشیال میدیا ده‌رفه‌تێکی یه‌کسانانه‌یه بۆ هه‌موو که‌س و له یه‌ک کاتیش‌دا دوو جۆر ئه‌رک به‌جێ ده‌گه‌یه‌نێت.
سۆشیال میدیا به‌هۆی خراپ به‌کارهێنانیه‌وه نیگه‌رانیشی دروستکردووه. به‌شداران له سۆشیال میدیادا به ئازادیه‌کی ڕه‌هاوه بابه‌ته‌کانیان بڵاوده‌که‌نه‌وه، هه‌ربۆیه زۆرێک له چاودێرانی ئه‌م میدیا نوێیه له‌و بڕوایه‌دان هۆکاری ئه‌وه‌ی هه‌رکه‌سه و به ئاره‌زووی تایبه‌تی خۆی بابه‌ت بڵاو ده‌کاته‌وه، کاریگه‌ری کردۆته سه‌ر ئاستی متمانه پێکردن.
خالید سوله‌یمان ، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری هه‌فتانه: هه‌ندێک جار سۆشیال میدیا گرفتی کۆمه‌ڵایه‌تیشی لێکه‌وتۆته‌وه.
فازیل وه‌لیان ،نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه: زۆر گرنگه سه‌رچاوه‌کانی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سۆشیال میدیادا بڵاو ده‌کرێنه‌وه بزانرێت چین یان کێن.
مهم بورهان قانیع ،سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه: له‌گه‌ڵ هه‌موو گرنگیدانێک به سۆشیال میدیا به‌ڵام ناکرێت بگوترێت به‌ته‌واوه‌تی ده‌بێته ئه‌ڵته‌رناتیڤ بۆ میدیای باو .
زۆرێک له چاودێران له‌و بڕوایه‌دان سانسۆرکردنی سۆشیال میدیا تا ڕاده‌یه‌ک ئه‌سته‌مه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 11:15 خوله‌که.