دوو هه‌فته به‌سه‌ر کۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراقدا تێپه‌ڕی و هێشتاش ئاماژه‌یه‌ک دیار نییه بۆ هێور بوونه‌وه‌ی قه‌ترانی سیاسی وڵاته‌که.
ئازاد ئه‌بوبه‌کر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان ده‌ڵێت پێی وانییه به‌م زووانه ئاڵۆزیه سیاسیه‌کانی نێوان هه‌ردوو لیستی ئه‌لعێراقیه وه ده‌وڵه‌تی یاسا کۆتایی بێت و ده‌شڵێت ته‌وای کێشه‌کانیان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌ڵاته.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز ئه‌بوبه‌کر ده‌شڵێت به دووری نازانێت کاتێک ڕۆژی شه‌ممه سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له په‌رله‌مان ئاماده ده‌بێت په‌رله‌مانتاران پرسیاریشی له‌سه‌ر ڕه‌وشی سیاسی وڵاته‌که لێبکه‌ن، نه‌ک هه‌ر ته‌نها له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌کان یان کارنامه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی بێت.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 4:51 خوله‌که.