ژماره‌یه‌ک له په‌رله‌مانتارانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ستیان کردووه به واژۆ کۆکردنه‌وه تا په‌رله‌مان دانیشتنێکی نا ئاسایی بکات له‌سه‌ر تۆپبارانکردنی ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمه‌که له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه.
سالار مه‌حمود ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم له‌سه‌ر لیستی کوردستانی ده‌ڵێت بارودۆخی نائارام و ناڕه‌زایی شار و شارۆچکه‌کان و دیاریکردنی هه‌ڵوێسته‌کان پێویستی به دانیشتنێکی نا ئاسایی هه‌یه.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز مه‌حمود ده‌شڵێت تۆپبارانه‌کانی ئێران هه‌ر ته‌نها په‌یوه‌ندی به پژاکه‌وه نییه به‌ڵکو مه‌سه‌له‌ی ناوچه‌ییش هه‌ن هۆکارن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:20 خوله‌که.