له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا کۆماری ئیسلامی ئێران له ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه په‌یمانی به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی ڕووباری ئه‌ڵوه‌نی دا به‌ڵام تا ئێستاش ئه‌و ئاوه به‌رنه‌دراوه‌ته‌وه و هێشتاش ڕووباری ئه‌ڵوه‌ن له شاری خانه‌قین ووشکه.
عه‌لی که‌ریمی نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه ده‌ڵێت ئێران هیچ گرنگیه‌ک به به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌کان نادات ، هه‌روه‌ک چۆن هیچ گوێ به په‌یماننامه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان نادات و ئێستاش که ئاوی ئه‌ڵوه‌نی گرتۆته‌وه و یان که ڕۆژانه بۆردومانی ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌کات ده‌یه‌وێت وا نیشان بدات هێشتاش یاریزانی سه‌ره‌کی ناو گۆڕه‌پانه‌کانی عێراقه.
به‌ڕێز که‌ریمی له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که پێویسته کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی کاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر کۆماری ئیسلامی چونکه ئه‌وه‌ی که ڕووده‌دات گرفتێکی مرۆڤایه‌تیه.
پێشتر چالاکوانانی سیڤیلی له شاری خانه‌قین وه‌ک هه‌وڵێک بۆ فشار خستنه سه‌ر کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی هه‌ڵمه‌تێکیان ده‌ستپێکرد و چه‌ند جارێک ڕێی هاتوچۆی سنورییان بڕی ، دواترینی ئه‌و هه‌وڵانه‌ش ڕێگه‌گرتن بوو له 60 تانکه‌ری نه‌وت هه‌ڵگر له‌وه‌ی له عێراقه‌وه بچنه ناو ئێرانه‌وه و هه‌روه‌هاش وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ باسیان کردووه هه‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگی حه‌وته‌دا چالاکوانانی سیڤیلی سه‌رکه‌وتوو بوون له‌و هه‌وڵه‌ی دایان بۆ ڕێگه‌گرتن له ژماره‌یه‌کی زۆری ئه‌و ئێرانیانه‌ی ده‌یانویست سه‌ردانی شاری که‌ربه‌لا بکه‌ن که به یه‌کێک له شاره پیرۆزه‌کانی شیعه ئاینزاکان داده‌نرێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 9:27 خوله‌که.