تۆپبارانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌رده‌وامه و زیانی گیانی و ماڵیشی به دوای خۆیدا هێناوه.
وا دوو ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و هێشتاش ئه‌م په‌رله‌مانه جێی باس و خواسێکی زۆره.
هاوکاتی گۆڕانکاریـیه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، هێشـتاش ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆمه‌ڵێـک گرفتی ناوخۆیی له ناو وڵاته‌که‌دا هه‌یه
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه ده‌که‌ن به‌وه‌ی شه‌ڕی نێوان هێزه چه‌کداریه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران و لایه‌نی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان واته پژاک له دره‌نگانێکی ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه ڕاگیراوه.
هاوکاتی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئا‌فریکای باشور ، سه‌ره‌ک وه‌زیری به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد هاوڕاییه‌کی زۆر هه‌یه له بۆچونه‌کانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئا‌فریکای باشوردا سه‌باره‌ت به لیبیا ، ده‌شڵێت به‌ڵام جیاوازیه‌کی بنچینهییشیان هه‌یه.
وه‌ک هه‌ندێک له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر بێتوو هه‌وڵه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه و ناکۆکیه سیاسیه‌کانی ناو عێراق سه‌رنه‌گرن ئه‌وا ته‌واوی ڕه‌وشه‌که به‌ره‌و ئاڵۆزیه‌کی وا ده‌ڕوات ئایندهی عێراق ده‌خاته مه‌ترسیه‌کی ڕژده‌وه.
ئه‌مڕۆش یه‌کشه‌ممه دوو لایه‌نی فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمی کوردستانی عێراق (پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان) کۆنه‌بونه‌وه بۆ تاووتوێکردنی بڕیاری لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن له‌سه‌ر هه‌ڵپه‌ساردنی دانوستاندنه‌کان له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌کێتیدا.
سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له دواترین ڕاگه‌یاندنیدا به‌ر له سه‌ردانه‌که‌ی بۆ وڵاتی چین گوتویه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه کردووه ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سیاسه‌ته ستراتیژیه‌کان ناده‌ستوریه.
هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن هێزه سه‌ربازیه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌شکرکێشییان له ناو سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا کردووه.
یه‌کێک له‌و هه‌وڵه ڕژدانه‌ی بۆ تایبه‌تمه‌ندێتی له بواری ڕۆژنامه‌وانی هونه‌ری شێوه‌کاریدا ده‌درێن، هه‌وڵه‌کانی ڕۆژنامه‌وان به‌ختیار سه‌عیده.
هه‌ندێک له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق داوایان کردووه نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق خۆی بڕیار له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا بدات و چی دی ئه‌و به‌رپرسێتیه نه‌خاته ئه‌ستۆی لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق.
له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان سه‌ردانی ژماره‌یه‌ک پایته‌ختی ئه‌وروپایی له‌وانه له‌نده‌ن و پاریس وه هه‌روه‌ها سه‌ردانی واشنتۆنی پایته‌ختی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاشی کرد.
کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستی کردۆته‌وه به بۆردومانکردنی ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و وه‌ک ده‌ڵێت بۆ ڕێگه‌گرتنه له هێرشه‌کانی پژاک.
ڕۆژی دووشه‌ممه هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپزسیۆن (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ، یه‌کگرتوی ئیسلامی، کۆمه‌ڵی ئیسلامی) بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی دانوستاندنه‌کانیان دا
ناکۆکیه‌کانی ناو ڕژێمی ئێران ته‌نها سنوردار نییه له نێوان کۆنه‌پارێزان و ڕیفۆرمخوازانی ئێران‌دا، به‌ڵکو ئێستا وه‌ک به‌دی ده‌کرێت هه‌روادێ و کێشه‌کان قوڵتر و به‌رفراوان تر ده‌بن.
له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ی سوریا گرنگیه‌کی ستراتیژی هه‌یه له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ، بۆیه چاو‌دێر له‌و بڕوایه‌دان پێویسته به هه‌ستیاری سه‌ر و سه‌ودا له‌گه‌ڵ دۆسێی سوریادا بکرێت.
له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ عێراق وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا جه‌ختی له ڕێگه‌گرتن کرده‌وه له ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران و گوتیشی ئه‌مریکا بۆخۆی تاک لایه‌نه ڕێ له‌و ده‌ستێوه‌ردانانه ده‌گرێت.
هه‌رسێ لایه‌نه‌که‌ی ئۆپزسیۆن له هه‌رێمی کوردستانی عێراق دانوستاندنیان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لایه‌نی فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمه‌که‌دا هه‌ڵپه‌ساردووه تا ئه‌و ده‌مه‌ی هه‌ندێک له داوا بنچینه‌ییه‌کانیان جێبه‌جێده‌کرێن.
له کۆبونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌یاندا هه‌ر سێ لایه‌نه‌که‌ی ئۆپزسیۆنی هه‌رێمی کوردستانی عێراق (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کگرتوی ئیسلامی و کۆمه‌ڵی ئیسلامی) بڕیاریان داوه تا هه‌ندێک له داواکانیان به‌جێ ده‌گه‌یه‌نرێن کۆبوونه‌وه پێنچ لایهنیهکه هه‌ڵبپه‌سێرن.
وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ عێراق گووتویه‌تی ئه‌مریکا زۆر نیگه‌رانه سه‌باره‌ت به دابین کردنی چه‌ک له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه بۆ میلیشیاکانی عێراق ، له ده‌مێکدا هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا نزیک بوونه‌ته‌وه له واده‌ی کشانه‌وه‌ی ته‌واویان له عێراق.
زیاتر نیشـان بده