وا بڕیاره ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌یدا ئاماده‌بێت بۆ ڕاڤه کردنی مه‌سه‌له‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی و هه‌روه‌هاش به‌رنامه‌ی کارکردن.
ئه‌م بانگهێشتکردنه‌ی دکتۆر نوری ئه‌لمالیکی مشت و مڕێکی سیاسی به دوای خۆیدا هێناوه و هه‌ندێک لایه‌ن ده‌ڵێن بۆ لێپێچینه‌وه و ده‌نگدانه له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری متمانه دانه‌وه به حکومه‌ت و هه‌ندێک لایه‌نی تریش ده‌ڵێن نه‌خێر په‌رله‌مان میوانداری سه‌ره‌ک وه‌زیر ده‌کات.
حوسه‌ین مه‌نسور ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوبه‌ندی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت لیستی ئه‌لعێراقیه به‌شوێن لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌یه له حکومه‌ت ، به‌ڵام له ڕوانگه‌ی ئه‌و ئاڕاسته گشتیانه‌ی که له عێراقدا هه‌ن ئه‌وه داوایه‌کی ڕه‌وا نییه.
ئه‌م چونه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق بۆ ناو په‌رله‌مان له ده‌مێکدایه که ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت سه‌روه‌ری عێراق پێشێل ده‌کرێت و ڕۆژانه تۆپخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران تۆپبارانی ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌کات.
حوسه‌ین مه‌نسور ده‌ڵێت پێی وانییه له دانیشتنه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌دا پرسیار له‌سه‌ر ئه‌و تۆپبارانانه له سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق بکرێت.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ حوسه‌ین مه‌نسور ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوبه‌ندی ده‌وڵه‌تی یاسا ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:44 خوله‌که.