سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌وانان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق سێهه‌م کۆنفرانسی خۆی سازدا و ڕۆژی شه‌ممه کۆتایی به کاره‌کانی خۆی هێنا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌وانان هه‌وڵی خۆی ده‌دا بۆ پاراستنی پره‌نسیپه‌کانی ئازادی ڕاگه‌یاندن و ڕاده‌ربڕین، به‌ڵام هێشتاش گله‌و گازه‌نده‌ی ڕۆژنامه‌نوسان هه‌ر به‌رده‌وامه له‌م سه‌ندیکایه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی نه‌یتوانیوه سه‌ربه‌خۆیی خۆی بپارێزێت.
له‌م مێزگرده‌دا هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح میوانداری دکتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، مامۆستای ڕاگه‌یاندن له زانکۆی سلێمانی و ڕۆژنامه‌وان له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج، سه‌رۆکی لقی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌وانانی هه‌رێمی کوردستان له پارێزگای که‌رکوک کردووه و هه‌ردوو میوانه‌که باس له ڕه‌وشی کۆنفرانسه‌که ده‌که‌ن و هه‌روه‌هاش پێشبینیه‌کانیان.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی مێزگرده‌که بن که ماوه‌که‌ی 15:54 خوله‌که.
تێبینی: ئه‌م مێزگرده له دووه‌م ڕۆژی کۆنفرانسه‌که‌دا تۆمار کراوه‌و په‌خشکرا.