ده‌توانرێت بگوترێت ته‌واوی گه‌وره سه‌رکرده له‌شکریه‌کانی تورکیا ڕۆژی هه‌ینی ده‌ستیان له‌کار کێشایه‌وه و له نێویاندا سه‌رۆکی ستوونه‌کانی له‌شکریش.
دکتۆر جه‌بار قادر ، پسپۆڕی کاروباری سیاسی تورکیا ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ڕوویداوه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و ململانێ درێژخایهنهیهی نێوان هه‌ردوو لایه‌نی سیڤیلی و له‌شکریی تورکیایه.
دکتۆر جه‌بار ده‌شڵێت ماوه‌ی چه‌ندان ساڵ ئه‌وه‌ی له له‌شکری تورکیادا گومانی لێبکرابا دید و بۆچونێکی ئیسلامیانه‌ی هه‌یه ، یان دوور ده‌خرایه‌وه یانیش ڕێگه له به‌رزبوونه‌وه‌ی پله له‌شکریه‌که‌ی ده‌گیرا، به‌ڵام ئێستا باره‌که پێچه‌وانه بۆته‌وه.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفت وگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر جه‌بار قادردا کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:49 خوله‌که.