جارێکی تریش نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد ده‌کات تاریق ئه‌لهاشمی جێگره سوننه‌که‌ی سه‌رۆکی عێراق بده‌نه ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له به‌غدا و ده‌شڵێت ئه‌و هه‌نگاوه بۆ کورده‌کان و بۆ هاشمیش باشه.
ئه‌نجامه به‌راییه‌کانی هه‌ڵبژاردنی ئێران له‌مڕۆ شه‌ممه‌دا وا نیشان ده‌ده‌ن کۆنه‌پارێزانی لایه‌نگری ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران له پێشن له هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی شورای ئێران‌دا که ڕۆژی هه‌ینی کران
له لێدوانێکی بێ پێشینه‌دا سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق هه‌ڵوێستی نوێی وڵاته‌که‌ی ئاشکرا ده‌کات سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سوریا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌نگدان بوو بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی مه‌جلیسی شورای ئێرانی. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه یه‌که‌مین هه‌ڵبژاردنی گشتی وڵاته‌که‌یه له‌وه‌تای ده‌نگدانه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی ساڵی 2009 بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران.
به‌لای زۆرێک له چاودێرانه‌وه بۆشایی سیاسی له عێراقدا هۆکاره بۆ کاریگه‌ریه‌کی نێگه‌تیڤانه له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئاسایشی عێراقی.
ژه‌نه‌راڵ بابه‌کر زێباری سوپاسالاری عێراق ده‌ڵێت دیارینه‌کردنی تا ئێستای وه‌زیری به‌رگری له کابینه‌ی حومه‌تی عێراقدا کاریگه‌ریه‌کی ئه‌وتۆی نییه به‌سه‌ر ڕه‌وشی ئاسایشی وڵاته‌که‌وه.
ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی ئاسایش له په‌رله‌مانی عێراق له‌و بڕوایه‌دایه که‌مته‌رخه‌می و که‌م و کوڕی هه‌ن له ناو دامه‌زراوه ئاسایشیه‌کانی عێراقدا و یه‌کێکیان قۆرغ کردنی ده‌سه‌ڵاته له‌لایه‌ن سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقه‌وه.
ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت ده‌شێت هێز بنێرێت بۆ ده‌ستگیر کردنی تاریق ئه‌لهاشمی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا لیستی ئه‌لعێراقیه داوا ده‌کات دۆسێکانی جێگری سه‌رۆکی عێراق و جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیر له کۆنگره نیشتیمانیه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی عێراقدا باسبکرێت به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردن.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له سوریا ڕیفراندۆم بۆ به‌رنوسی نوێی ده‌ستوری وڵاته‌که کرا که حکومه‌تی سوریا به هه‌نگاوێک به ئاڕاسته‌ی ڕیفۆرمی سیاسی له وڵاته‌که‌دا دایده‌نێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی سوریا.
سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل له خۆ ئاماده‌کردندایه بۆ سه‌ردانی واشنتۆن و کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆبامادا هاوکاتی هه‌روادێ و زیاد بوونی پشێویه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا به‌هۆی به‌رنامه ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی تارانه‌وه.
له‌گه‌ڵ هه‌روادێ و قووڵبوونه‌وه‌ی کێشه و ناکۆکیهکیه سیاسیه‌کانی عێراق و له بنبه‌ست دانی هه‌وڵه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئاڵۆزیه‌کان ئه‌و پرسیاره‌ش له ئارادایه ئایا له‌و ڕه‌وشه‌ی عێراقدا ئایندهی کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر به‌چی ده‌گه‌ن؟
ئانکه‌ره فشاره‌کانی خۆی بۆسه‌ر دیمه‌شق زیاد ده‌کات به‌هۆی به‌رده‌وامیدان به سه‌رکوتکردنی گه‌لی سوریا.
موقته‌دا ئه‌لسه‌در، مه‌لای ڕادیکاڵی شیعه ئاینزاکان له ڕاگه‌یاندنێکی نوێیدا نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق به دیکتاتۆر ناودێر ده‌کات و ده‌شڵێت سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌خوازێت هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌کان بکات به هی خۆی و ئه‌گه‌ر نه‌شتوانێت وه‌ها بکات ئه‌وا هه‌مووی ده‌سڕێته‌وه.
هاوڕێیانی سوریا له وڵاتی تونس یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی خۆیان کرد به مه‌به‌ستی داواکردن له ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا تا ده‌ستبه‌جێ توندوتیژیه‌کان ڕابگرێت و هه‌روه‌هاش ڕێگه بدات به کۆمه‌که نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان تا بگه‌نه گه‌لی سوریا.
میوانی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی عه‌یامێکه له مۆته‌که‌کانی جه‌سته‌ی خۆی بێزاره و به دووانه‌یه‌ک ناودێری ده‌کات که بوونه‌ته پاڵه‌وانێکی خۆرکه.
هه‌موو لایه‌ک باس له ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌که‌ن له ڕه‌وشی سوریادا که وه‌ک هه‌وڵێکه بۆ درێژه پێدانی ته‌مه‌نی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا.
له نێو بواری دیموکراسیدا یان له هه‌ر وڵاتێکی دیموکراسیدا سیسته‌می دادوه‌ری گرنگترین ڕۆڵ ده‌بینێت بۆ چه‌سپاندنی مافه‌کانی خه‌ڵک.
وا بۆ نزیکه‌ی ساڵێک ده‌چێت خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌ی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی خه‌ڵکی سوریا به‌رده‌وامه و له‌م ماوه‌یه‌شدا فشاره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌سه‌ر سوریا زیادیان کردووه، به‌ڵام هێشتاش حکومه‌تی سوریا له جێی خۆیه‌تی
باڵیۆزخانه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق سه‌ودای فرۆشتنی تانک و فڕۆکه‌ی جه‌نگی جۆری ئێف 16 به عێراق پشتڕاست ده‌کاته‌وه و له ڕاگهیاندنهکهشیدا ئاماژه به‌وه ده‌کات ئه‌م سه‌ودا له‌شکریه‌ی ئه‌مریکا بۆ فرۆشتنت چه‌ک به عێراق به ڕوونی و ئاشکرایی کراوه.
به‌لای هه‌ندێک له چاودێرانی کاروباری سوریاوه نه‌بوونی بڕیارێک له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه هۆکاره بۆ درێژبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د و به‌رده‌وامیدان به توندووتیژیه‌کان.
زیاتر نیشـان بده