هه‌موو لایه‌ک باس له ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌که‌ن له ڕه‌وشی سوریادا که وه‌ک هه‌وڵێکه بۆ درێژه پێدانی ته‌مه‌نی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا.
دواترین ڕاگه‌یاندنی ئێرانیه‌کان له زاری عه‌لی ئه‌کبه‌ر ویلایه‌تی ڕاوێژکاری دیپلۆماتی ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ڕابه‌ری باڵای ئێران بوو که ده‌ڵێت ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ناڕوخێت. له‌و لێدوانه‌شیدا باسی له به‌ره‌ی دژی ئیسرائیل کردووه (سوریا- ئێران- حیزبوڵای لوبنان) وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌و به‌ره‌یه هه‌ر ده‌مێنێت.
پشتیوانی کردنی ئێران بۆ سوریا نهێنی درێژه کێشانی ته‌مه‌نی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌ده؟
پێشتر کۆماری ئیسلامی ئێرانی داوای له حکومه‌تی سوریا ده‌کرد تا چاره‌سه‌ری سیاسی ئاڵۆزیه‌کانی سوریا بکات.
له مێزگردی هه‌فتانه‌ی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا به‌ڵێن ساڵح میوانداری هه‌ر یه‌ک له‌م به‌ڕێزانه‌ی کردووه:
که‌مالی که‌ریمی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان.
سالار پاشایی، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران.
ده‌توانن له ڕیی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه بن که ماوه‌که‌ی 16:49 خوله‌که.