میوانی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی عه‌یامێکه له مۆته‌که‌کانی جه‌سته‌ی خۆی بێزاره و به دووانه‌یه‌ک ناودێری ده‌کات که بوونه‌ته پاڵه‌وانێکی خۆرکه.
هه‌ر بۆیه ئاڤان موحه‌مه‌د عه‌لی شاعیر بڕیاری ڕۆیشتن ده‌دات ، چونکه وه‌ک ده‌ڵێت مانه‌وه‌ی له ژێر ئه‌و ئاسمانه کۆن و زه‌ویه ڕه‌قه‌دا به ده‌یان جاری سه‌نگسار کردنی خۆی ده‌زانێت.
ئاڤان موحه‌مه‌د که نازناوی گوڵی بی له خۆ ناوه له‌م به‌رنامه‌یه‌دا باسمان بۆ ده‌کات بۆ ئه‌و نازناوه‌ی هه‌ڵبژاردووه و بۆچیش به نیگه‌رانیه‌وه له ڕابردوو ده‌ڕوانێت.
ته‌نیا موحه‌مه‌د ی شاعیریش هه‌ر له‌م به‌رنامه‌یه‌دا تێبینی خۆی له‌سه‌ر شیعره‌کانی ئاڤان ده‌دات.
ده‌توانن له ڕیی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی بن که ماوه‌که‌ی 12:47 خوله‌که.