له نێو بواری دیموکراسیدا یان له هه‌ر وڵاتێکی دیموکراسیدا سیسته‌می دادوه‌ری گرنگترین ڕۆڵ ده‌بینێت بۆ چه‌سپاندنی مافه‌کانی خه‌ڵک.
ئه‌مه‌ش له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به پێی یاساکان مافه‌کانی خه‌ڵک ده‌پارێزێت. هه‌رچۆنێک بێت ده‌سه‌ڵاتێکی به‌هێزی دادوه‌ری ته‌نها متمانه‌یه‌ک ده‌بێت بۆ هه‌بوونی دادوه‌ری که بێگومان ناکرێت لێره‌دا ڕۆڵی په‌رله‌مان فه‌رامۆش بکرێت، چونکه بوونی په‌رله‌مانێکی به‌هێز یانی بوونی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دادوه‌ریه‌ی به‌رپرسیارێتی خۆی به ته‌واوه‌تی به‌ڕێوه به‌رێت بۆ سه‌ر و سه‌ودا کردن له‌گه‌ڵ مشت و مڕه‌کان و سه‌پاندنی سزای یاسایی به‌سه‌ر پێشێلکاراندا.
ده‌رفه‌تێکی گونجاو بوو بۆ به‌رنامه‌ی پانۆراما، هاوکاتی سه‌ردانی شاندێکی یاسایی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ژماره‌یه‌ک پرسیار ئاڕاسته‌ی شانده‌که بکات که پێکهاتبوو له :
دادوه‌ر دکتۆر سه‌ردار یاسین حه‌مه‌ده‌مین، جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شورا له هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
ئازاد ڕۆسته‌م عه‌بدوڵا ، به‌ڕێوبه‌ری گشتی فه‌رمانگه‌کانی داد
ئه‌حمه‌د موحه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌ری فه‌رمانگه‌ی جێبه‌جێکردن له هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری.
ده‌توانن له ڕیی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 18:48 خوله‌که.