ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له سوریا ڕیفراندۆم بۆ به‌رنوسی نوێی ده‌ستوری وڵاته‌که کرا که حکومه‌تی سوریا به هه‌نگاوێک به ئاڕاسته‌ی ڕیفۆرمی سیاسی له وڵاته‌که‌دا دایده‌نێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی سوریا.
فوئاد عه‌لیکۆ ، ئه‌ندامی بیرۆی سیاسی پارتی یه‌کێتی کورد له سوریا ده‌ڵێت به‌شداریه‌کی ئه‌وتۆ له ده‌نگدانه‌که‌ی ئه‌مڕۆدا نه‌بووه و ته‌نانه‌ت هه‌ستیش به‌وه نه‌ده‌کرا ئه‌مڕۆ ڕیفراندۆم و ده‌نگدان هه‌بووه.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به کۆنفرانسه‌که‌ی هاوڕێیانی سوریا که له تونس کرا، به‌ڕێز عه‌لیکۆ ده‌ڵێت ئه‌و کۆنفرانسه په‌یامێکی گرنگه بۆ ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د و ده‌کرێت به ده‌ستپێکی قۆناغی کۆتایی هاتنی ڕژێمی سوریا لێیبڕوانرێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:52 خوله‌که.