جارێکی تریش نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد ده‌کات تاریق ئه‌لهاشمی جێگره سوننه‌که‌ی سه‌رۆکی عێراق بده‌نه ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له به‌غدا و ده‌شڵێت ئه‌و هه‌نگاوه بۆ کورده‌کان و بۆ هاشمیش باشه.
شێخ فاتح داراغایی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که له هه‌وڵداندایه بۆ له په‌راوێز نانی هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق به کوردیشه‌وه.
ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی عێراق ده‌شڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که کورد هه‌میشه به‌شێک بووه له چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی عێراق به‌ڵام له ئێستادا سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که وه‌ها ده‌ڕوانێته کورد که به‌شێکه له کێشه‌کان.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگییه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 7:25 خوله‌که.