موقته‌دا ئه‌لسه‌در، مه‌لای ڕادیکاڵی شیعه ئاینزاکان له ڕاگه‌یاندنێکی نوێیدا نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق به دیکتاتۆر ناودێر ده‌کات و ده‌شڵێت سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌خوازێت هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌کان بکات به هی خۆی و ئه‌گه‌ر نه‌شتوانێت وه‌ها بکات ئه‌وا هه‌مووی ده‌سڕێته‌وه.
دکتۆر موحه‌مه‌د کیانی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت ئه‌و جۆره ڕاگه‌یاندنانه زیاتر بۆ به‌کارهێنانی ناوخۆییه و به مه‌به‌ستی خۆ نزیک کردنه‌وه له ڕای گشتی عێراقیه‌کان ده‌درێن وه ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی لۆمه‌ی لایه‌نه‌کانی تر ده‌کات و به دیکتاتۆر وێنایان ده‌کات ، سبه‌ی ڕۆژ ئه‌گه‌ر ده‌ستی هه‌بێت خۆی دیکتاتۆر تر ده‌بێت .
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر کیانی ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی پێیده‌گوترێت عێراقی نوێ بوونی نییه و هه‌مان عێراقه کۆنه‌که‌یه به کێشه‌ی زیاتره‌وه و ئه‌وه‌ش که هه‌وڵی گۆڕینی ئه‌م حکومه‌ته نادرێت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند هۆیه‌ک له‌وانه سێ لایه‌نه گه‌وره‌که‌ی ناو په‌رله‌مانی عێراق نایانه‌وێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:48 خوله‌که.