له‌گه‌ڵ هه‌روادێ و قووڵبوونه‌وه‌ی کێشه و ناکۆکیه‌کیه سیاسیه‌کانی عێراق و له بنبه‌ست دانی هه‌وڵه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئاڵۆزیه‌کان ئه‌و پرسیاره‌ش له ئارادایه ئایا له‌و ڕه‌وشه‌ی عێراقدا ئاینده‌ی کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر به‌چی ده‌گه‌ن؟
نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له به‌غدا ده‌ڵێت به‌بێ هیچ گومانێک ڕه‌وشی به‌غدا کاریگه‌ری خراپی ده‌بێت به‌سه‌ر یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی نێوه‌ندیی عێراق.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر موحه‌مه‌د ئیحسان ده‌شڵێت له‌وه‌تای تاریق ئه‌لهاشمی جێگره سوننه‌که‌ی سه‌رۆکی عێراق له هه‌رێمی کوردستانه گۆڕانێک له هه‌ڵوێستی ئه‌لعێراقیه‌دا هه‌یه به‌رامبه‌ر داواکانی کورد.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:05 خوله‌که.