ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت ده‌شێت هێز بنێرێت بۆ ده‌ستگیر کردنی تاریق ئه‌لهاشمی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا لیستی ئه‌لعێراقیه داوا ده‌کات دۆسێکانی جێگری سه‌رۆکی عێراق و جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیر له کۆنگره نیشتیمانیه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی عێراقدا باسبکرێت به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردن.
ئوسامه جه‌میل ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان ده‌ڵێت ده‌شێت ده‌وڵه‌تی یاسا بخوازێت ئه‌و دۆسێیه‌ی هاشمی وه‌ک فشارێک بۆ سه‌ر کورد به‌کاربهێنێت به‌هۆی ئه‌و کێبڕکێ سیاسیه‌ی له عێراقدا هه‌یه.
به‌ڕێز جه‌میل ده‌ڵێت هه‌میشه ده‌وڵه‌تی یاسا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه کۆنگره چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی عێراق لاواز بکات و له ئاستی پێویستدا نه‌بێت وه عێراقیه ناچار بکات به داواکانی ده‌وڵه‌تی یاسا قایل بێت و ده‌شڵێت به‌رده‌وام ده‌وڵه‌تی یاسا له هه‌وڵدایه بۆ لاوازکردنی هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کانی تری وڵاته‌که به کوردیشه‌وه.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ ئوسامه جه‌میل ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:56 خوله‌که.