ئانکه‌ره فشاره‌کانی خۆی بۆسه‌ر دیمه‌شق زیاد ده‌کات به‌هۆی به‌رده‌وامیدان به سه‌رکوتکردنی گه‌لی سوریا. وه‌زیری ده‌روه‌ی تورکیا ڕۆژی شه‌ممه میوانداری کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی کرد له ئه‌ستانبوڵ و ئاگاهیشی دا که هه‌روادێ تورکیا پشوی نامێنی به‌هۆی توندوتیژیه‌کانی حکومه‌تی سوریاوه.
ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو گازه‌نده‌شی له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کردووه وه‌ک ده‌ڵێت هه‌ندێک جار کات به فیڕۆ ده‌دات.
له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ ده‌توانن گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که‌ی ( دۆریان جۆنز ) په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا بن له ئه‌سته‌نبوڵ که ماوه‌که‌ی 3:04 خوله‌که