باڵیۆزخانه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق سه‌ودای فرۆشتنی تانک و فڕۆکه‌ی جه‌نگی جۆری ئێف 16 به عێراق پشتڕاست ده‌کاته‌وه و له ڕاگهیاندنهکهشیدا ئاماژه به‌وه ده‌کات ئه‌م سه‌ودا له‌شکریه‌ی ئه‌مریکا بۆ فرۆشتنت چه‌ک به عێراق به ڕوونی و ئاشکرایی کراوه.
حه‌سه‌ن جیهاد ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی ده‌ڵێت حکومه‌تی عێراق ده‌خوازێت له‌شکری وڵاته‌که به‌هێز بکات و ئه‌م بههێزکردنهش نابێته مایه‌ی نیگه‌رانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ده‌شڵێت تاران ده‌زانێت عێراق نابێته بنکه‌یه‌ک بۆ هێرشکردنه سه‌ر ئێران.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز جیهاد که ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسیشیشه له په‌رله‌مانی عێراق، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات که له‌شکری عێراق ده‌شێت وه‌ک هێزێکی نیشتیمانی لێی بڕوانرێت به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت پێویست به بوونی هاوسه‌نگیه‌کان ده‌کات له ناو له‌شکری عێراقدا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:05 خوله‌که.