به‌لای زۆرێک له چاودێرانه‌وه بۆشایی سیاسی له عێراقدا هۆکاره بۆ کاریگه‌ریه‌کی نێگه‌تیڤانه له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئاسایشی عێراقی.
له‌وه‌تای کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی عێراق پێکهاتووه ، هێشتا پۆسته ئاسایشیه‌کان له عێراقدا پڕ نه‌کراونه‌ته‌وه و زۆرێکیش له‌و بڕوایه‌دان ئه‌م کاره کاریگه‌ریه‌کی خراپی کردۆته سه‌ر ڕه‌وشی ئاسایشی عێراق.
ژه‌نه‌راڵ بابه‌کر زێباری، سوپاسالاری له‌شکری عێراق ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دا نییه دیارینه‌کردنی وه‌زیری به‌رگری له عێراقدا کاریگه‌ریه‌کی ئه‌وتۆی هه‌بێت به‌سه‌ر ڕه‌وشی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌رکه‌کان له وه‌زاره‌تی به‌رگریدا.
سوپا سالاری عێراق سه‌رۆکی ئه‌و شانده‌ی وڵاتی عێراقه که به سه‌ردانێکی فه‌رمی له وڵاته یه‌کگرتوو‌ه‌کانی ئه‌مریکایه.
شوان موحه‌مه‌د ، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش له په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامێکی شانده‌که‌یه و ده‌ڵێت بوونی عێراق به چه‌ند هه‌رێمێکی فێدراڵ هۆکاری هه‌ره سه‌ره‌کی و هه‌ره گرنگیشه بۆ سه‌قامگیری ئاسایشی.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکانی له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌راڵ بابه‌کر زێباری، سوپاسالاری له‌شکری عێراق و شوان موحه‌مه‌د ته‌ها، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 4:49 خوله‌که.