ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی ئاسایش له په‌رله‌مانی عێراق له‌و بڕوایه‌دایه که‌مته‌رخه‌می و که‌م و کوڕی هه‌ن له ناو دامه‌زراوه ئاسایشیه‌کانی عێراقدا و یه‌کێکیان قۆرغ کردنی ده‌سه‌ڵاته له‌لایه‌ن سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقه‌وه.
شوان موحه‌مه‌د ته‌ها له میانه‌ی ئه‌م دیمانه‌یه‌دا ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات نه‌بوونی متمانه‌ی شه‌قامی عێراقی به دامه‌زراوه ئاسایشیه‌کان یه‌کێکه له هۆکاره‌کانی لاوازی دامه‌زراوه ئاسایشیه‌کانی عێراق، ئه‌مه‌ش بێ له‌وه‌ی وه‌ک ده‌ڵێت یه‌کتر نه‌خوێندنه‌وه که‌مته‌رخه‌میه‌کی گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر هێزه ئاسایشیه‌کان.
بۆ گوێگرتن و بینینی ته‌واوی ئه‌م دیمانه‌یه ده‌توانن کلیکی ئه‌م لینکه بکه‌ن.