ژه‌نه‌راڵ بابه‌کر زێباری سوپاسالاری عێراق ده‌ڵێت دیارینه‌کردنی تا ئێستای وه‌زیری به‌رگری له کابینه‌ی حومه‌تی عێراقدا کاریگه‌ریه‌کی ئه‌وتۆی نییه به‌سه‌ر ڕه‌وشی ئاسایشی وڵاته‌که‌وه.
ژه‌نه‌راڵ زێباری له‌و بڕوایه‌شدایه له‌شکری عێراق توانای به‌جێگه‌یاندنی ئه‌رکه‌کانی سه‌رشانی هه‌یه بۆ پاراستنی عێراق، وه ده‌شڵێت له هه‌وڵی به‌رده‌وامدان بۆ هاوسه‌نگی کردن له ناو له‌شکردا.
سوپا سالاری عێراق به سه‌رۆکایه‌تی شاندێک له سه‌ردانێکی فه‌رمیدایه بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.
بۆ گوێگرتن و بینینی ته‌واوی ئه‌م دیمانه‌یه ده‌توانن کلیکی ئه‌م لینکه بکه‌ن.