سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل له خۆ ئاماده‌کردندایه بۆ سه‌ردانی واشنتۆن و کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆبامادا هاوکاتی هه‌روادێ و زیاد بوونی پشێویه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا به‌هۆی به‌رنامه ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی تارانه‌وه.
به‌نیامین نه‌ته‌نیاهۆ ده‌ڵێت به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران له‌سه‌ره‌وه‌ی کارنامه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌یدا ده‌بێت کاتێک ڕۆژی 5 ی 3 له کۆشکی سپی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆبامادا کۆ ده‌بێته‌وه.
وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت سه‌رۆک ئۆباما داوا له سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل بکات هێرش نه‌کاته سه‌ر ئێران.
کاربه‌ده‌ستان له ئۆرشه‌لیم ده‌ڵێن کاتێک مه‌سه‌له‌کان په‌یوه‌ندییان به ئاسایش و به مان و نه‌مانی ئیسرائیله‌وه ده‌بێت ئه‌وا خۆیان بڕیاری لێده‌ده‌ن.
له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ ده‌توانن گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که‌ی ( ڕۆبێرت بێرگه‌ر ) په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا بن له ئۆرشه‌لیم که ماوه‌که‌ی 1:53 خوله‌که.