وا بۆ نزیکه‌ی ساڵێک ده‌چێت خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌ی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی خه‌ڵکی سوریا به‌رده‌وامه و له‌م ماوه‌یه‌شدا فشاره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌سه‌ر سوریا زیادیان کردووه، به‌ڵام هێشتاش حکومه‌تی سوریا له جێی خۆیه‌تی.
نوسه‌ر ڕۆژنامه‌وان جه‌لیل کایا له‌وبڕوایه‌دایه زۆر سه‌خته ڕژیمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د بتوانێت ئه‌و قه‌یرانانه‌ی ڕووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه تێبپه‌ڕێنێت له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی هه‌ل و مه‌رجی نوێی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریاوه.
به‌ڕێز کایا ده‌شڵێت ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی ڕوسیا و چین هه‌یانه به‌رامبه‌ر دۆسێی سوریا وه‌ک پشتیوانی نییه بۆ دیمه‌شق هێنده‌ی ئه‌وه‌ی ده‌کرێت وه‌ک ڕه‌تکردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا لێی بڕوانریت به‌تایبه‌تی که دوو جه‌مسه‌ری له ڕه‌وشی سیاسی جیهانیدا نه‌ماوه.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان جه‌لیل کایا کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:46 خوله‌که.