له ساڵی 1991 و پاش یه‌که‌م شه‌ڕی که‌نداو ، کورده‌کان له عێراق چونه‌وه به گژ دام و ده‌زگاکانی حکومه‌ته‌که‌ی پارتی به‌عسی سه‌دام حسێندا و ئیدی لهوهودواوه کورده‌کان هه‌رێمی خودموختاری خۆیان پێکهێنا له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا و مێژووی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی خۆیی کورده‌کان ده‌ستی پێ‌کرد.
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه بوو ، تازه به تازه باخی گوڵان خه‌وی ئه‌و سپێده‌یه‌ی ڕۆژی شازده‌ی سێ به‌ریدابوو.... عه‌بابه‌یلێ به‌یانی باشی له باوه‌کۆچه‌ک کردبوو ، عه‌نه‌ب که‌وتبووه ڕێ و ده‌یویست تاوێک له کانی عاشقاندا چاوه‌کانی به چه‌ند شیعرێکی تایه‌ر به‌گ و ئه‌حمه‌د موختار هه‌ڵبێنێت بۆ بامۆکی بخوێنێته‌وه.
هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت به‌رنوسی یاسای لێبوردنی گشتی له په‌رله‌مانی عێراقدا په‌سه‌ند نه‌کراوه و وه‌ک سه‌رۆکی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانیش ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دا نییه به‌م زووانه‌ش په‌سه‌ند بکرێت به‌هۆی ناکۆکیه‌کان له‌سه‌ر چه‌ند په‌ره‌گرافێکی ئه‌و به‌رنوسه
شاندێکی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کورده‌کانی سوریا له‌گه‌ڵ نێردراوێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چیندا کۆده‌بنه‌وه به مه‌به‌ستی تاووتوێ کردنی ڕێگه چاره‌یه‌ک بۆ قه‌یرانی سوریا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له قاهیره ژماره‌یه‌ک کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی کۆمکاری عه‌ره‌بدا کردووه سه‌باره‌ت به کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی وڵاتانی عه‌ره‌ب له به‌غدا.
بیست و یه‌ک ساڵ به‌سه‌ر ڕاپه‌رینه‌که‌ی به‌هاری کوردستانی عێراقدا ڕه‌ت بوو ، له پاش ڕاپه‌رینه‌که‌ی ساڵی 1991 کورده‌کان بوونه فه‌رمانڕه‌وای خۆیان و له ڕێی هه‌ڵبژاردنه‌وه یه‌که‌مین په‌رله‌مان له‌و هه‌رێمه پێکهێنرا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ردا له قاهیره ڕایگه‌یاند مۆسکۆ و کۆمکاری عه‌ره‌ب له‌سه‌ر پێنج پره‌نسیپ ڕێکه‌وتوون بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی قه‌یرانی سوریا.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئاستی وه‌زیران ده‌کات بۆ وڵاتانی ئه‌ندام به مه‌به‌ستی تاووتوێکردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه ڕه‌وشه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هاتووه‌ته ئاراوه به‌هۆی به‌هاری عه‌ره‌به‌وه.
کوفی ئه‌نان، سکرتێری گشتی پێشوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وه‌ک نێردراوی یوئێن و کۆمکاری عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریادا کۆبووه‌وه وه‌ک هه‌وڵێک بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریه‌کی سیاسیانه‌ی قه‌یرانی سوریا.
هاوکاتی نزیک بوونه‌وه له ساڵیادی کیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه و هه‌روه‌هاش هێرشه‌کانی ئه‌نفال په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له برۆکسل دووه‌م کۆنفرانس سازده‌کات بۆ ناساندنی کیمیاباران و ئه‌نفالکردنی کورده‌کان به ژینۆساید.
هه‌موو ساڵێک له ڕۆژی هه‌شتی سێ‌دا ژنانی جیهان ئاهه‌نگ و بۆنه‌ی تایبه‌ت ده‌گێڕن به بۆنه‌ی ئه‌و تاقه ڕۆژه‌ی هه‌یانه له ساڵه‌که‌دا. زۆر جاریش بووه هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا ده‌یان پێشێلکاری به‌رامبه‌ر به مافه‌کانی خانمان کراون و به‌بێ لێپێچینه‌وه‌یه‌کی یاساییش تێپه‌ڕێندراون.
میوانی به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی ئه‌و شاعیره‌یه داوا له دوایین ناوی جیهانی ده‌کات تا له‌سه‌ر پێڵوی شه‌وی دوور و درێژی باڵای که‌پرێک له مانگ هه‌ڵپه‌سێرێت و په‌نجه‌ره‌یه‌ک له هه‌تاو هه‌ڵبواسێت.
هاوکاتی ئه‌وه‌ی سیانتۆری کۆماری وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا جۆن مه‌که‌ین داوا له به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما ده‌کات تا له پێشه‌نگی هه‌وڵێکی نێونه‌ته‌وه‌ییدا بێت بۆ هێرشی ئاسانی کردنه سه‌ر هێزه له‌شکریه‌کانی سوریا، ئه‌ندامێکی باڵا له ئه‌نجومه‌نی ڕێکخستنی نیشتیمانی سوریا ده‌ڵێت پێویسته گۆرانکاریه‌کانی ناو وڵاته‌که‌ی به ڕێگه‌ی ئاشتیانه بێت.
شاندیکی عێراق به‌شداری له په‌نجاو شه‌شه‌مین کۆنفرانسی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کاندا کردووه که تایبه‌ته به ڕه‌وشی خانمان له جیهاندا.
دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆکی لیستی ئه‌لعێراقیه به‌سه‌ردانێکی فه‌رمی له تورکیایه و له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیادا تاووتوێی ڕه‌وشی قه‌یرانی سیاسی عێراقی کردووه.
ده‌نگده‌رانی ڕوسیا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه چونه‌ته سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی نوێی وڵاته‌که که وا پێشبینی ده‌کرێت جارێکی تریش ڤلادیمیر پوتن بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر پۆسته‌که‌ی پێشووی وه‌ک سه‌رۆکی ڕوسیا.
سه‌رۆک ئۆباما و سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل له کۆشکی سپی کۆده‌بنه‌وه بۆ باسکردنی هه‌روادێ و زیاد بوونی پشێوی و نیگه‌رانیه‌کان له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران.
هێشتاش ئامارکردنی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی په‌رله‌مانی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌رده‌وامه و ئه‌نجامه به‌راییه‌کان وا نیشان ده‌ده‌ن ڕکابه‌رانی سه‌رۆکی ئێران له پێشن.
ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق کاردانه‌وه‌ی به دوای خۆیدا هێناوه و له ناو په‌رله‌مانی عێراقدا ژماره‌یه‌ک له په‌رله‌مانتاران به ڕاگه‌یاندنێکی نه‌گونجاو ناودێریان کردووه .
ئه‌نجامه به‌راییه‌کانی هه‌ڵبژاردنی ئێران له‌مڕۆ شه‌ممه‌دا وا نیشان ده‌ده‌ن کۆنه‌پارێزانی لایه‌نگری ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران له پێشن له هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی شورای ئێران‌دا که ڕۆژی هه‌ینی کران
زیاتر نیشـان بده