ده‌نگده‌رانی ڕوسیا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه چونه‌ته سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی نوێی وڵاته‌که که وا پێشبینی ده‌کرێت جارێکی تریش ڤلادیمیر پوتن بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر پۆسته‌که‌ی پێشووی وه‌ک سه‌رۆکی ڕوسیا.
دکتۆر مارف عومه‌ر گوڵ ، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت یه‌کێک له‌و هۆکارانه‌ی وه‌ها ده‌کات پێشبینی سه‌رکه‌وتنی به‌ڕێز پوتن بکرێت ئه‌وه‌یه که له سه‌روه‌ختی ڤلادمیر پوتندا گه‌شه‌کردنی ئابووری له ڕووسیادا به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو بووه و ئه‌مه‌ش بێ له‌وه‌ی هه‌وڵ ده‌دات هه‌ڵوێستی ڕووسیا تۆکمه بکات له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر مارف عومه‌ر گوڵ ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که به دووری نازانێت ئه‌گه‌ر بێتوو ڤلادیمیر پوتن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت وه‌ک پێشبینی کراوه ئه‌وا ده‌شێت شه‌پۆلێکی تری ناڕه‌زایی مۆسکۆ و شاره‌کانی تری ڕوسیاش بگرێته‌وه هاوشێوه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی 12 ی ڕابردووی په‌رله‌مان کران به‌هۆی وه‌ک ده‌گوترا ئه‌و فێڵ و ته‌ڵه‌کانه‌ی له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا کران.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:49 خوله‌که.