ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق کاردانه‌وه‌ی به دوای خۆیدا هێناوه و له ناو په‌رله‌مانی عێراقدا ژماره‌یه‌ک له په‌رله‌مانتاران به ڕاگه‌یاندنێکی نه‌گونجاو ناودێریان کردووه .
عوزێر حافز نه‌زیر ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتوی ئیسلامی کوردستان ده‌ڵێت ئه‌م جۆره ڕاگه‌یاندنانه‌ی نێوه‌ند به‌مه‌ستی تاقیکردنه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورده تا بزانێت بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن یان هه‌ڵوێست وه‌ده‌گرێت.
ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی عێراق ده‌ڵێت ده‌شێت ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی نوری مالیکی وه‌ک هاتنه ئارای قه‌یرانێکی سیاسی نوێ له عێراقدا لێی بڕوانرێت که هه‌میشه سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقی ئه‌م قه‌یرانانه‌ی وڵاته‌که بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی خۆی به‌کار ده‌هێنێت.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ عوزێر حافز نه‌زیر ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتوی ئیسلامی کوردستان کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:39 خوله‌که.