وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له قاهیره ژماره‌یه‌ک کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی کۆمکاری عه‌ره‌بدا کردووه سه‌باره‌ت به کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی وڵاتانی عه‌ره‌ب له به‌غدا.
هوشیار زێباری ده‌ڵێت کۆبوونه‌وه‌کان سه‌رکه‌وتوو بوون و وڵاتانی عه‌ره‌ب به‌شدار ده‌بن له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا و هه‌روه‌ها بڕیاریش درا له‌سه‌ر کارنامه‌ی کۆبوونه‌وه لوتکه‌ییه‌که.
به‌ڕێز زێباری ئاماژه‌ش به گرنگی ئه‌م کۆبوونه‌وه لوتکه‌ییه ده‌کات بۆ عێراق، وه‌ک ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه شوێنی ئاسایی خۆی له ناو کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بیدا و هه‌روه‌هاش له ناوچه‌که و له جیهانیشدا.
له‌و وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به ئاستی به‌شداریکردنی وڵاتانی عه‌ره‌ب له‌م کۆبوونه‌وه لوتکه‌ییه‌دا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت له هیچ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی لوتکه‌یی وڵاتانی عه‌ره‌بدا ته‌واوی سه‌رۆکه‌کانی وڵاتان به‌شدارییان نه‌کردووه و ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر بێتوو نزیکه‌ی 10 سه‌رۆکی وڵاتانی عه‌ره‌ب به‌شدار بن ئه‌وه یانی کۆبوونه‌وه لوتکه‌ییه‌که سه‌رکه‌وتووه، ئه‌مه بێ له‌وه‌ی وه‌ک به‌ڕێز زێباری ده‌ڵێت سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان په‌یمانی به‌شداری کردنی داوه و هه‌روه‌هاش چوار ڕێکخراوی سه‌ره‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌ییش به‌شدار ده‌بن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:10 خوله‌که.