هێشتاش ئامارکردنی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی په‌رله‌مانی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌رده‌وامه و ئه‌نجامه به‌راییه‌کان وا نیشان ده‌ده‌ن ڕکابه‌رانی سه‌رۆکی ئێران له پێشن.
دکتۆر خالید ته‌وه‌کولی پسپۆڕی کۆمه‌ڵناسی ده‌ڵێت ئه‌نجامه‌کانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی مه‌جلیسی شورا کاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر ڕۆڵی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆکی ئێرانه‌وه و ئه‌گه‌ر به‌ره‌ی کۆنه‌پارێزان به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ڕکابه‌ری سه‌رۆکی ئێرانن ببنه زۆرترایه‌تی له‌م خوله‌ی مه‌جلیسی شورادا ئه‌وا ته‌گه‌ره‌ی زۆر بۆ سه‌رۆکی ئێران دروست ده‌که‌ن.
دکتۆر ته‌وه‌کولی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات پێی وانییه خولی نوێی شورای ئێران بتوانێت گۆڕانێکی فه‌نده‌مێنتاڵی له سیاسه‌تی ناوخۆی ئێران‌دا بێنێته ئاراوه و وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی که باس ده‌کرێت دڵسۆزیه بۆ ویلایه‌تی فه‌قێ و ده‌خوازن ڕێنوماییه‌کانی ڕه‌هبه‌ری جێبه‌جێبکه‌ن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:23 خوله‌که.